تەرمی گەریلا ئێرباک پاش ٤ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

تەرمی گەریلای هەپەگە عوسمان ئێرباک کە ساڵی ٢٠٢٠ لە بەدلیس لە شەڕێکدا شەهید بوو، پاش ٤ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

گەریلا عوسمان ئێرباک بە ناسناوی زنار ئامانۆس، ٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە بەدلیس لە شەڕێکدا شەهید بوو.

بنەماڵەکەی پاش ٤ ساڵ، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ ی تەمموز، تەرمەکەی لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگرت و هێنایەوە بۆ سێرت.

تەرمی شەهید لە گۆڕستانی زەڤی بەخاکسپێردرا. پۆلیس ڕێگری کرد لەو کەسانەی کە ویستیان بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە بکەن.