تەرمی گەریلای هەپەگە کایا، پاش ٦ ساڵ ڕادەستکرا

گەریلای هەپەگە مەعسوم کایا لە ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمی شەرناخ لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوو. تەرمەکەی پاش ٦ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی گەریلای هەپەگە مەعسوم کایا کە ١٨ ی تەمموزی ٢٠١٨ لە گوندی ئەلەمونی ناوچەی قلەبانی شەرناخ لە ئەنجامی بۆردوومان شەهید بوو، پاش ٦ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی کایا لە گۆڕستانی بێکەسانی شەرناخ بەخاکسپێردرابوو. پاش وەرگرتنی نموونەی دی ئێن ئەی لە بنەماڵەکەی، تەرمەکەی ڕادەست کرایەوە.

بنەماڵەکە تەرمی شەهیدەکەیان لە گوندی ئاک‌دێرکی ناوچەی پالۆی خارپێت بەخاکسپارد.