بە دیمەن

تەڤ-چاند لە فەرەنساوە بانگەوازی کرد: بەشداری چالاکییەکانی ٢٠ ی تەمموز ببن!

ئەندامانی تەڤ-چاندی فەرەنسا بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکەی ٢٠ ی تەمموزی ڕۆژی شەممە بکەن کە لە چەند شارێکی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.

هونەرمەندانی تەڤ-چاندی فەرەنسا لە ناوەندی کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆبوونەوە، دەربارەی گۆشەگیری و سەودا لەسەر چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەم نزیکایەتییە نائەخلاقییە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە تەواوەتی ڕەتدەکەنەوە، دەڵێن: "وەک هەموومان دەزانین چارەسەری بنەڕەتی پرسی کورد لە ئیمراڵییە. پێویستە گۆشەگیری هەڵبگیرێت، گۆشەگیری تادێت قووڵتر دەبێتەوە. ئێمە پیلانگێڕی و گۆشەگیری نێونەتەوەیی ساڵی ١٩٩٩ و لەوە بەدواش قبووڵ ناکەین. بانگەواز لە هەموو هونەرمەند و ڕۆشنبیران و گەلەکەمان دەکەین دژی داگیرکاری باشوور و خیانەتی پەدەکە و گۆشەگیری، تێکۆشانێکی نەپساوە بکەن".

هونەرمەندانی تەڤ-چاند بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوە و ڕێپێوانەکانی ٢٠ ی تەمموز لە ڕۆژی شەممە کە لە چەند شارێکی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.