تەڤ_چاند لە کۆڵن چالاکی ئەنجامدا
تەڤ_چاند لەبەردەم کڵێسەی دۆم لە کۆڵن چالاکی ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی چەند ساڵە دژی پیلانگێڕی، بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاجدار دەکەین.
تەڤ_چاند لەبەردەم کڵێسەی دۆم لە کۆڵن چالاکی ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی چەند ساڵە دژی پیلانگێڕی، بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاجدار دەکەین.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەبەردەم کڵێسەی دۆم لە کۆڵن چالاکیان ئەنجامدا.
هونەرمەندانی تەڤ_چاند و نوێنەرانی کۆمەڵەی فەد_مەد بەشداری چالاکییەکە بوون و فشاری سەر زمان و کەلتووری کوردیان شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکی فەد_مەد شەڤین سنجار ڕایگەیاند لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیلانگێڕی دژی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەدەبرێت، جەختی کردەوە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردەکەوێت.
سنجار بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکەی کۆڵن لە ١٦ ی تشرینی دووەم.
هونەرمەند خەلیل غەمگین ڕایگەیاند پێویستە هونەرمەندان لەم قۆناغەدا ڕۆڵی چالاکیان هەبێت، ئاماژەی بەوە کرد هونەری کوردی لەسایەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسنامەی ڕێکخراو و نەتەوەیی خۆی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت هونەرمەندان ببنە پێشەنگی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی.
هونەرمەندی تەڤ_چاند، بەرمال ڕایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە تێکۆشانی چەند ساڵە دژی پیلانگێڕی، بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاجدار بکەین.
چالاکییەکە بە گۆرانی هونەرمەندانی تەڤ_چاند بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەردەوام بوو.
چالاکییەکە بە کۆنسێرتی گرووپەکانی تەڤ_چاند کۆتایی هات.