تەڤ-چاند ئەوروپا، بە بۆنەی ٧٤ ـەمین فەرمانی سەر شەنگال بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لە سەدەی ٢١دا کە شەڕی جیهانی سێیەم تێدا ڕوودەدات، گەلی شەنگالمان بەهۆی خیانەتی پەدەکە لە شەنگال دیسان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە. بە تایبەتی فاشیزمی دەوڵەتی تورک، لەگەڵ خیانەتی پەدەکە دەیویست سیاسەتی جینۆساید بە تەواوەتی لە شەنگال جێبەجێ بکات. ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ هەزاران منداڵ و گەنج و ژن کۆمەڵکوژکران. ویستیان ئەوانەی لە ٧٣ـەمین فەرمان ڕزگاریان بوو بە دڕندەیی داعش و هاوکاری خیانەتکاران بۆ هەمیشە لەناو ببرێن. ژن و منداڵان لە تەمەنێکی کەمدا کوژران و لە بازاڕەکاندا فرۆشران. بەم شێوەیە لە کەسایەتی ژندا ئامانجیان لەناوبردنی ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بوو. لە بنەڕەتدا ئامانجیان لەناوبردنی کولتوور، ژیان و ئیرادەی گەلی ئێزدی بوو. لەبەر ئەوەی ژنان سەرچاوەی سەرەکی ژیان و کولتوری ڕەسەنی کوردانن، کرانە ئامانج."
'بە دەستوەردانی گەریلا کۆمەڵکوژییەکە ڕاگیرا'
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەمانەی خوارەوە کراوە:
"لە سەردەمی وادا، بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار، بە هاوکاریی یەپەگە-یەپەژە و هاوکاری گەلی شەنگال، هێرشی جینۆساید لە شەنگال ڕاگیرا و بەرە بەرە بەرخۆدان پەرەی سەند. بە پێشەنگایەتی هێڵی ئازادی ژنان، ئەم بەرخۆدانە بە سەرکەوتن کۆتایی هات. ئەو مرۆڤانەی کە لە هەموو ڕوویەکەوە سروشت و نەریتی خۆیان دەپارێزن و تا ئەمڕۆش سەرچاوەی کولتووری ڕەسەنی ناوچەکەن و بەرەو خۆبەڕێوەبەری دەچن. سەرەڕای هەموو گوشارەکانی دەوڵەتی عێراق و خیانەتی پەدەکە و دەستدرێژییەکانی دەولەتی تورک، گەلی ئێزدیمان لە سایەی بەها مێژووییەکانی بەرخۆدان دەکات و کولتووری کۆنی دەپارێزێت.
گەلی ئێزدی کۆنترین کولتوور و باوەڕیان هەیە. ئەمڕۆ بە ڕێکخستنی خۆی دەیەوێت ڕێگری لە کۆمەڵکوژکردنی بگرێت. هەرچەندە ١٠ ساڵ بەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەدا تێپەڕیوە، بەڵام دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ سەر شەنگال بەردەوامە. ساڵانێکە کەلتووری ئێزدی خزمەت بە کولتوور و هونەری کوردی کردووە. ئەمڕۆش دەروێش دەخوڵقێنێ.
'پێویستە گەلی ئێزیدی بپارێزرێت و بەرەوپێش بچێت'
ئێمە وەک هونەرمەندانی کورد جارێکی دیکە جەخت لەسەر گرنگی بە پەرەپێدان و پاراستنی گەلەکەمان گەلی ئێزیدی دەکەینەوە. لەم پڕۆسەیەدا هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی شوناس و کولتوور و زمان و هونەری کورد دەکرێت. بۆیە پاراستنی سەرچاوەی کوردایەتی(شەنگال) بۆ ئێمە زۆر گرنگە. بۆیە وەک هونەرمەندانی تەڤ-چاند جینۆسایدی ٣ی ئاب شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو دۆستان و ئازادیخوازان و هونەرمەندانی کورد دەکەین کە پێگەی شەنگال بپارێزن و ڕێگری لە هەوڵی جینۆسایدێکی نوێ بکەن. هەروەها داوا لە هەموو وڵاتپارێزانی گەلەکەمان دەکەین بە ڕۆحی سەردەم خاوەنداری لە زمان، شووناس، گۆرانی و کولتووری خۆیان بکەن. پێویستە هەمووان بەشداری لەو چالاکیی و ڕێپێوانانەدا بکەن کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی شەنگال بەڕێوەدەچن، و دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە بۆ ڕێگری بکەن لە دوبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکان. لە کۆتاییدا لە کەسایەتی مام زەکی شەنگالیدا، بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانی شەنگال یاد دەکەینەوە."