تولای حاتەم ئۆغۆلاری: ٣١ ئادار دەکەینە دیاری ئیمراڵی

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە کۆبوونەوەی گەل لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا قسەی کرد و داوای کرد بەزووترین کات دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە و گوتی: "٣١ ی ئادار دەکەینە دیاری ئیمراڵی".

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆلاری بەشداری کۆبوونەوەی گەلی لە ناوچەی خەلفەتی کرد، ئەو ٣٣ کەسەی بیرهێنایەوە کە لە هێرشی داعش لە پیرسوس کوژران، ڕایگەیاند هەرگیز چۆک دانادەن و گوتی: "با ئەوانەی وا دەزانن چۆن دادەنێین باش بزانن، ئێمە ٣١ ی ئادار دەکەینە دیاری هەڤاڵەکانمان و ئیمراڵی". 

حاتەم ئۆغۆلاری تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕێپێوانی مەزنی ئازادی بۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد و ئازادی جەستەیی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوتی: "کاتێک دەڵێین ئاشتی ئەم دەوڵەتە بە تانک و تۆپ هێرش دەکاتە سەرمان. بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان هێرش دەکەن. دەڵێن تیرۆر لەناودەبەین. سنوور دادەخەن. بەڵام کاتێک دەگوترێت کێشەمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نییە، سنووری جیاکاری لە نێوان گەلان دادەنێن. لەکاتێکدا گەل ئەوەندە هەژارە و گەنجان هەوڵی چوونە دەرەوەی وڵات دەدەن، ناکرێت پارە بدەیتە فڕۆکە و تانک . تەنها پرسی کورد نییە، پرسی هەموو گەلانی تورکیایە. لە هەموو شوێنێک دەنگ بەرز بکەنەوە، تا ئەم پرسە چارەسەر دەبێت. پێویستە دەستبەجێ دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە، ئێمە ئەمە دەخوازین و سەردەکەوین. ئەگەر دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە، پەیامی ئاشتی لەوێوە دێتەدەر".