سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک (دەبەپە) لە زیندانی کاندراوە، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکانی ئاماژەی بە پێشێلکاریەکان لە زیندانەکاندا کرد.
تونجەل لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی ئەوەی کرد کە لە ٢٨ی تەمووزەوە لە بەیانیان و ئێواراندا هەڵدەکوتە سەر قاوشەکانیان، ئەوەش بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە. تونجەل دەڵێت، دوای ٧ی ئاب لە بەرانبەر زیندانیان دەیانەوێت ئاڵۆزی دروست بکەن، ئەوان ناڕەزایی دەردەبڕن، رێگە نادەن مافی پشووی دەرەوە بەکاربهێنن و راپێچی قاوشەکانیان دەکەن.
تونجەل ئاماژەی بە توندوتیژی لەبەرانبەر ئەواندا، هەروەها دەست بەسەر نامەیەکداگیراوە کە لە وەزارەتی دادەوە هاتووە. تونجەل وتی، لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکەن.
تونجەل رایگەیاند، هێرشی نەژادپەرستی لەبەرانبەریان زیادی کردووە، بەهۆی پێشێلکاریەکان بانگەوازی بۆ هەستیاری کرد.
ف.ق