تورکە فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر نەجەدەکە لە شاری درانسی فەڕەنسا: بریندار هەیە

تورکە فاشیستەکان هێرشیان کردە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە شاری درانسی سەربە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا. ٣ کورد و ژمارەیەکی زۆر لە تورکە فاشیستەکان بریندار بوون. بانگەوازی لە کوردستانیانکرا کە ناوەندەکە بپارێزن.

نەجەدەکە لە درانسی رووبەرووی هێرشی تورکە فاشیستەکان بووەوە. لە هێرشەکەدا کە کاتژمێر ١٣:٠٠ ئەنجامدرا، کوردستانیان وڵامی تورکە فاشیستەکانیان دایەوە کە ویستیان بچنە نێو ناوەندەکە. لە هەمانکاتدا سەدان کوردستان لەبەردەم کۆمەڵەکە کۆبونەوە و فاشیستەکان بە ناچاری هەڵهاتن. پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر کوردستانیان.

لە هێرشەکەدا ٣ کورد و ژمارەیەکی زۆر لە تورکە فاشیستەکان بریندار بوون.

کوردستانیان بە دروشم هێرشەکەیان شەرمەزار کرد و تاوەکو ئێستاش ناوەندەکەیان چۆڵ نەکردووە.

نەجمەدین دەمیرئاڵپ هاوسەرۆکی جەدەکە – فە و موراد جەیلان ئەندامی دیوانی جەدەکە – فە داوایان لە وڵاتپارێزان کرد کە بچنە بەردەم کۆمەڵەکە لە درانسی و خاوەنداری لێبکەن.

ف.ق