تورکدۆغان: بارودۆخی ئیمڕالی گۆشەگیری تێپەڕاندووە

ئۆزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە) بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپای بەرز نرخاند و گوتی "دەبێت (سی پی تی) کاری خۆی بکات و ئەنجوومەنەکەش بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە، سەردانی ئیمڕالی بکەن".

ئۆزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە)، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپای لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کوردی بەرز نرخاند. ئەنجوومەنەکە رایگەیاندبوو، دەبێت تورکیا تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢، لەبارەی بارودۆخی ڕێبەر ئۆجالان ئاگادارمان بکاتەوە.

هاوکات تورکدۆغان ڕاشیگەیاند، دوای ساڵی ٢٠٠٩ هەڵکەوتەی دەریاچەی ئیمڕالی بوو بە بەندینخانەی پیتی (F) و ڕاستەوخۆ بە وەزارەتی دادەوە پەیوەندیدار بوو و گوتی: «ئێستا بارودۆخی بەندینخانەی ئیمڕالی گۆشەگیری تێپەڕاندووە. لیژنەی وەزیران باسی سەردانەکانی ( سی پی تی) بۆ دۆرگەی ئیمڕالی دەکات و دەڵێت کە لە ژێر چاودێری ( سی پی تی) دایە. هەر لەبەر ئەمەش، دەری دەخات کە بیر ناکاتەوە لەم قۆناغە دا ڕێوشوێنی دیکەی تاکەکەسی پێویستە. ئەوکاتە (سی پی تی) دەبێت کاری خۆی بکات. هەروەها تەئکیدی کردەوە کە پێویستە ئەنجوومەنەکە بۆ دوایین پێشهات و بارودۆخەکە بچێتە دۆرگەی ئیمڕالی و لیکۆڵینەوە ئەنجام بدات. پێویستە دەستبەجێ بکەوێتە جوڵە. هەموو ساڵێک بڕیار لە ڕۆژەڤی ئەنجوومەندا دەبێت. ئەگەر دەستووری کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بچێت بۆ ئیمڕالی ئیتر هیچ پێویستییەک بە (سی پی تی) نامێنێت. پێویستە یاساکانی تورکیا ئۆجالانیش بگرێتەوە. بۆ مەگەر ئەو هاوڵاتی تورکیا نیە؟ دەبێت بۆ ئەمە جیاکاری نەکرێت. دەبێت میکانیزمێکی کۆنترۆڵ کردن ئەنجام بدرێت. ئۆجالان و بەندکراوەکانی دیکەی دۆرگەی ئیمڕالی پشتگوێ نەخرێن. ئێمەش لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین."

ف.ق