تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هیچ پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە ئیمرالیدا نییە!

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوایان کرد پێشێلکردنی مافەکان لە ئیمڕالی ببێتە رۆژەڤی کۆنسەی ئەوروپا. تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە هیچ پێشێلکاریەک نەکراوە.

کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD)، دەزگای لێکۆلینەوەی کۆمەڵایەتی و یاسا (TOHAV)، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) و دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا (TIHV) بۆ بڕیاردان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، و زیندانیەکان بە ناوی حەیاتی کایتان، ئەمین گوربان و جوان بۆلتان کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی 'سزای زیندانی هەتا هەتایی' بخاتە رۆژەڤی ٢٩ی تەموز سەردانی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپای کردبووە. تورکیا لە ٧ی ئەیلولدا وڵامی دایەوە.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەردانەکەیاندا ڕایانگەیاند، کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە عەبدوڵا ئۆجالان، حەیاتی، ئەمین و جوان بەبێ ئەگەری ئازادکردنی بە مەرجی و قۆڕسکردنی سزاکە، دژی مادەی 3ی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپایە و ڕایانگەیاندووە، کە پێویستە بکرێتە رۆژەڤی کۆبونەوەکانی کۆمیتەکە.

لە سەردانەکەدا هاتووە کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ یاسای ئینفاز هاتە بواری جێبەجێکردنەوە و یاسا ڕێگە نادات ئازاد بکرێت و هیوای ئازادبوون نەماوە.

تەنیا باس لە هەلومەرجی ئیمرالی کرا

لە ٧ی ئەیلولدا تورکیا باسی لە ڕاپۆرتەکەی سی پی تی کردووە لە ١٦ و ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا و بانگەشەی ئەوەی کرد، کە لە ئیمڕاڵی هیچ مامەڵەیەکی خراپ نەکراوە. تورکیا خۆی لە ڕاپۆرتەکانی دزیوەتەوە و گوێی بە پێشنیازەکانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان نەگرتووە و تەنیا بارودۆخی ئیمڕالی لە راپۆرتەکەی سی پی تی دا بۆ خۆی کردووە بە بناغە.

تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە هیچ پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە ئیمڕاڵی نییە، بەڵام لە ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ تاوەکو ٢٠ی تەموزی ٢٠١٦ هەموو چاوپێکەوتنێک لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان بە هۆی بیانوی وەک "کەشتیەکە تێکچووە" و "کەش و هەوا باش نییە رێگریان لێکراوە. دوای ساڵی ٢٠١١، ئۆجالان لە ٢ و ٢٢ ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ بە تەنها پێنج جار لەگەڵ پارێزەرەکانی چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە.

دوای ساڵی ٢٠٠٩ هیچ پێشێلکارییەک نەکراوە!

لە وەڵامدا تورکیا دەڵێت کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ پێش ١٧ تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هیچ پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ لە دوای ئەم وادەیە ئەنجام نەدراوە.

ف.ق