بە پێی هەوالێکی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا ٥٦٠ چەتەی تورکیا ، بۆ ئەوەی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بکەن، لە لیبیاوە بۆ ڕووبارۆکی جوولەمێرگ گەرێندراونەتەوە.
سەرەتا ئەندامانی سوپای ئازادی سوریا پەروەردەی تایبەتیان بینی، دواتر پێشمەرگەکانی ڕۆژ و سەربازانی سوپای عێراق و پێشمەرگەکانی پەدەکە بەشدار بوون. هەرە دوایی جەردەوانان کە بە زۆر ڕەوانەی بەرەی شەڕیان دەکەن، ئیستاکەش چەتەکانی سوپای ئازادی سووریا بەرێ دەکەن.
بە پێی ئەو هەواڵە گروپێک ٥٦٠ کەسی لە چەتەکانی سوپای ئازادی سووریا کە لە تورکیا و لیبیان، بۆ ئەوەی بەشدارییان پێبکەن لە ئۆپەراسیۆن هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە یەکەیەکی سەربازی لە رووبارۆکی جوولەمێرگ جێگیرکراون. پێش ئیستاش نزیکەی هەزار چەکداری سوپای ئازادی سووریا لە ناوەندی تورکیا لە بامەرنێ جێگیر کرابوون.
ک-ش