تیرۆری دەوڵەت لە ئیزمیر؛ ١٧ هەدەپەیی دەستگیرکران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە دژی هەدەپەییەکان لە ئیزمیر ١٧ کەس دەستگیرکران.
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە دژی هەدەپەییەکان لە ئیزمیر ١٧ کەس دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک بە پاساوی هاوبەشیکردن و بڵاوکردنەوەى بابەت لە تۆڕی دیجیتاڵ دا، هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە).
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئیزمیر هەڵکوتایە سەر ماڵان. ڕاگەیەندرا، بڕیاری دەستگیرکردنی ٢٠ کەس دراوە.
لە کاتی هەڵکوتانەکەدا ١٧ کەس دەستگیرکران. حوسنو بیتیرمیش هاوسەرۆکی ناوچەی تۆربالی هەدەپە و شەرەفەدین یاتین هاوسەرۆکی ناوچەی کاراباگلاری هەدەپە لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.
پۆلیسی تورک لە هەڵکوتانەکەیدا دەستی بەسەر کەرەستە و ئامێرە دیجیتاڵییەکانی ئەو کەسانەدا گرت.
ژ.ت