ڕووداوی هاتوچۆ لە هاتای؛ ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا

بارهەڵگرێک لە هاتای خۆی کردووە بە ناو قەرەباڵغیی خەڵکدا و بەو هۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لە دەستدا و ٣١ کەسیش برینداربوون.

لە ناوچەی بەلەن لە پارێزگای هاتای، بارهەڵگرێک کە کۆنترۆڵی لە دەستی شۆفێرەکەیدا نەمابوو، خۆی کرد بە ناو ئاپۆرای خەڵک دا و بەو هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون و چەندین ئۆتۆمبێلیش سوتان.

کاربەدەستانی تورک لەوبارەیەوە ڕایانگەیاندووە، "لە ناوچەی تۆپبۆگازلی لە ئەنتاکیا، لەپارێزگای هاتای، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بارهەڵگرێک و پاسێک ئاگریان گرتووە. بەو هۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ کەسیش برینداربوون، کە برینی ٣ کەسیان قورسە".

ژ.ت