ڕووی شاراوەی پەدەکە و بارزانییەکان: دەستدرێژی و کوشتنی ژنان

ناوی بارزانییەکان کە لەسەر نەخشەڕێژکردنی گەلی باشووری کوردستان لە سەر جەستەی ژنان، سەرکووتکردنی کاردانەوەکان و هاوکاریکردنی دووژمنان "دەوڵەتۆچکەیەکی بنەماڵەی"یان دامەزراندووە؛ لەگەڵ چەندین دەستدرێژی، کوشتنی ژنان، ڕفاندندا فایلە شارراوەکانیان بڵاودەبێتەوە.

لە کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە "خیانەت" و "هاوکاری" ناسراوە و بەم شێوەیە؛ دەربڕینی هەموو لایەنەکانی ڕووی ڕەشی هاوسەنگی دوولایەنە لە مێژووی کوردستاندا ناسراوە. لە سایەی کارەکانی پەدەکەوە مرۆڤەکان تێدەگەن کە بۆچی لە کوردستاندا داگیرکاری و چەوساندنەوە  زۆرە. لەناو پەدەکەدا بە تایبەتی وەک ڕوویەکی شاراوەی بنەماڵەی بارزانی، کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان وەک نموونەی ئەو سیاسەتەی کە پەدەکە لە کوردستاندا بەڕێوەی دەبات، لەبەردەمماندا دەردەکەون.

نەخشەڕێژکردنی گەلی باشوور باشووری کوردستان لە سەر جەستەی ژنان، سەرکووتکردنی کاردانەوەکان و هاوکاریکردنی دووژمنان وەک ڕێبازێکی سیاسەتی پەدەکە هەڵبژێردراوە و قبوڵکراوە.

بارزانییەکان بۆ ئەوەی هۆزەکانی دیکە لە ناویاندا لە پاشەرۆژدا بۆیان نەبنە "کێشە" هەموو جۆرە ڕێبازێکیان گرتووەتەبەر ئامانجی سەرەکیشییان ئەوەیە گەر بنەماڵەیەک پێچەوانەی سیاسەتەکانی پەدەکە بڕوات، یان لەگەڵ بارزانیەکاندا نەبێت و ڕەتی بکاتەوە ئەوە لە ڕیگەی "کلتوری دەستدرێژکردنەوە" تەسلیم دەکرێت

یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکان کە بووە هۆی دروستبوونی نەوەیەک کە لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بە "نەخۆشی ستۆکهۆڵم" تێبگات، سیاسەتەکانی پەدەکەیە لە ناوچەکەدایە.

ناوی پەدەکە و بارزانییەکان کە لەسەر نەخشەڕێژکردنی گەلی باشووری کوردستان لە سەر جەستەی ژنان، سەرکووتکردنی کاردانەوەکان و هاوکاریکردنی دووژمنان "دەوڵەتۆچکەیەکی بنەماڵەیی"یان دامەزراندووە؛ لەگەڵ چەندین دەستدرێژی، کوشتنی ژنان، ڕفاندن و کوشتنەکان فایلە شارراوەکانیان بڵاودەکرێتەوە.

هەموو ئەو ڕووداوە ئاماژەبۆکراوانەش وەک دەرنجامی سیاسەتێکی سیستەماتیک پێشدەخرێن.

وێڕای ئەوەی ناوی هەندێک لەو ژنانەی کوژراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، بەدەستهێنراون، هەندێک لەو کارە قێزەوونانە نێردراونەتە دادگاکانی باشووری کوردستان و هەندێکیشیان نێردراونەتە ناو دادگا نێونەتەوەییەکانەوە بەپلەی یەکەم بۆ دادگاکانی ئەمریکا.

نهاد بارزانی

ساریا میرزا ڕەشۆ: لە ساڵی ١٩٨٠ لە ناوچەی مێرگەسوری سەر بە هەولێر لە لایەن کوری مەلا مستەفای بارزانییەوە، نیهاد بارزانی ڕووبەڕووی دەستدرێژی بووەوە. دواتر لە ڕێگەی ڕێنەماییەکانی نیهاد بارزانیەوە کوژرا.

مینا: مینا کە پاشناوەکەی ئاشکرا نیە، لە ساڵی ١٩٩١دا لە لایەن نیهاد بارزانییەوە دەستدرێژی کرایەسەر. باوکی مینا یەکێکە لە قوربانیانی ئەنفال. لەبەرئەوەی کارەکەی ئاشکرانەبێت نیهاد بارزانی هەڕەشە لە بنەماڵەی مینا دەکات؛ پییان دەڵێت: "گەر بێدەنگ نەبن هەموو کەسانی زیندووی بنەماڵەکەتان وەک ئەنفال دەکوژم." بۆیە لە دەرنجامی هەڕەشەکانی نیهاد بارزانییەوە، دواجار مینا لەلایەن بنەماڵەکەیەوە دەکوژرێت.

چخزی بێرسیاڤی: بنەماڵەکەی وەک چاودێر لە ساڵی ١٩٩٠دا دەچنە ماڵی نیهاد بارزانی لە سەری ڕەش. بێرسیاڤی لەوێ دەستدرێژی دەکرێتە سەر و دەکوژرێت. باوکی بێرسیاڤی بە دۆستی نزیکی مەلا مستەفای بارزانی دەناسرێ. بۆیە نیهاد بارزانی ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی بێرسیاڤی کە دەیانویست لێپرسینەوە لە نیهاد بارزانی بکەن، بە پلانێک لە ئاکرێ دەکوژرێن. ڕووداوەکە وەک ڕووداوی توندوتیژی خێزانی دانرا.

فایدە مزوری: مزوری برازای حوسێن مزورییە کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە لە پاراستنی تایبەتی مەسعود بارزانی بەرپرسیارە. فریادی ١٧ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٣دا لە لایەن نیهاد بارزانییەوە دەڕفێنرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەر و دواتر بە بنەماڵەکەیان دەگوترێت کە خۆی کوشتووە. حوسێن بە پارەیەکی زۆر بێدەنگ دەکرێت و پلەکەی لەناو پەدەکەدا بەرز دەکرێتەوە.

نیهاد بارزانی لەناو پەدەکەدا وەک کەسێک ناسراوە کە کاری پارەی پیس دەکات و هەروەها لە ئەڵمانیا و چەندین شوێنی دیکەی جیهاندا ماڵ و موڵكێکی زۆری هەیە، کە بەگەندەڵی بەدەستی هێناوە.

نێچیرڤان بارزانی

هێلین عەلوان ساوا: ساوای ١٧ ساڵ لە بنەماڵەیەکی مەسیحیە. لە ساڵی ١٩٩٦دا لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لای ئەندام مەکتەب سیاسی پەدەکە عزەدین بەرواری دەست بەکاردەبێت. لەوێ بەدەیان جار دەستدرێژی دەکرێتە سەر ساوا و لە کۆتاییدا تەرمەکەی لە نزیک بەنداوی دهۆک دەبینرێتەوە. مەسعود بارزانی ڕووداوەکە دەبیستێت و ڕێنمانی دەدات بە پێشەنگایەتی موحسین دزەی لیژنەیەکی لیژنەیەکی لیكۆڵینەوە دروست بکرێت. دواتر بەرواری  ڕووداوەکە بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا دەکات و  دەڵێت کە ساوا لەلایەن نێچریڤان بارزانییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر. دوای ئەوەی مەسعود بارزانی دەزانێت کە نێچیرڤان بارزانی بکەری ڕووداوەکەیە، ڕووداوەکە دەشاررێتەوە. هەروەها پەیوەست بەمەوە پلەی بەرواری لە ناو پەدەکەدا بەرزدەکرێتەوە.

مەسرور بارزانی

جیهان تەها: جیهان تەها کە بەرامبەر کارەکانی دەسەڵاتداری پەدەکە لە باشووری کوردستان ناڕازیبوونی پیشاندا، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی گوماناویدا گیان لەدەستدەدات. تەها پێشەنگایەتی چەندین چالاکی کردووە لە دژی سیاسەتەکانی پەدەکە، چەند کاتژمێرێک پێش ڕووداوەکە لەسەر ماڵپەری دیجیتاڵی خۆی دەڵیت؛ "بەرەو مەرگ دەچم، مردن بانگم دەکات."  دوای مردنی تەها، ئاشکرادەبێت کە پێش ڕوداوی هاتوچۆکە تەها لەلایەن تیمی مەسرور بارزانیەوە هەڕەشەی لێدەکرێت. پەیوەست بە مردنی تەهاوە لەو دۆسیەکی لە ئەمریکادا سەبارەت بە بارزانی دەکرێتەوە، شاخەوان تەها برای جیهان تەها وەک تەواوکەری ڕووداوەکە دەڵێت؛ "مردنی خوشکەکەم، کوشتنێکی سیاسیە."

سیروان بارزانی

ناز سلێمان یاقوب: ناز سلێمانی پارێزەر، لە ساڵی ٢٠١٦دا لە هەولێر دەڕفێنرێت. دوای دوو ڕۆژ لە ڕفاندنەکە تەرمی سلێمان بە سوتێنراوی لە کۆڵانێکی هەولێردا دەبینرێتەوە. ناز سلێمان یاقوب وەک پارێزەری ژنان دەناسرا کە لە لایەن پەدەکەوە کورژا و ڕووبەڕووی دەستدرێژی بووەوە. سلێمان بەر لەکوشتنی دەیان جار هەڕەشەی لێکرابوو و هەرەوەها ئەوە ئاشکرابووە پێش ئەوەی بکوژرێت کۆتا قسەکردنی بەتەلەفون لەگەڵ سیروان بارزانیدا بووە.

فازڵ میرانی

بەیان زینەلعابدین: زەینەلعابدینی ٢٢ ساڵ، لە ساڵی ١٩٩٢دا لەوکاتەی لە زانکۆی موسڵ خوێندکارە دەرفێنرێت. بەیان کە باوکی وەک کەسێکی دژ بە سیاسەتی پەدەکە دەناسرێت؛ لەلایەن تیمی بەرپرسی دەستەیی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پەدەکەوە فازڵ میرانی، سەعید بامەرنی و سەلیم کۆرەمارکییەوە دەڕفێنرێت. هەرچەندە بنەماڵەی بەیان ئامادە نەبوون بچنە ناو پەدکەوە، دوای چەند رۆژێک لە ڕووداوەکە تەرمی بەیان لە شەقامەکانی دهۆکدا دەبینرێتەوە. تیمەکەی میرانی لە دوای کوشتنی بەیانەوە بەردەوام دەبن لە گوشارەکانیان لەسەر بنەماڵەکەی و دواتر باوکی بەیان لە ئامێدی دەستگیردەکرێت.

بەرژەنگ زێباری

نەسرین حەسۆ زێباری: نەسرینی ١٦ ساڵ، لە لایەن کوڕی ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بابەکر زێباریی، بەرژەنگ زێبارییەوە دەستدرێژی دەکرێتەسەر. تیمی زێباری دواتر ڕایدەگەیەنن کە نەسرین لەلایەن براکەیەوە دلێر زێبارییەوە دەستدرێژی دەکرێتەسە و دواتر هەردووکیان دەکوژێت. هەروەها دوای ڕووداوەکە لەلایەن زێبارییەوە پارەیەکی زۆر دەدرێت بە بنەماڵەی نەسرین بۆ ئەوەی بێدەنگبن.

قادر کاچاک، عادل بۆتانی و سەربەست سندۆری

نازک و سۆلین: نازکی ١٦ ساڵ کە بنەماڵەکەیان نەیاندەوسێت بچنە ناو پەدەکەوە؛ لە ساڵی ١٩٩٤دا لە لایەن بەرپرسی شەنگالی پەدەکەوە قادر کاچاک، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پەدەکە عادل بۆتانی و سەربەست سندۆرییەوە دەڕفێنرێت. هەرەوەها سۆلینی ١٧ ساڵی خوشکی نازک لە ساڵی ١٩٩٥دا دەڕفێنرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەر. تەرمی نازک و سۆلین بە شێوەیەکی گوماناوی دەدۆزرێنەوە. بنەماڵەی نازک و سۆلین کە لە شاری ئاکرێ دەبن، بەهۆی گوشار و هەرەشەکانی پەدەکەوە ناچاردەبن لە باشووری کوردستان بڕۆن. ئەو تیمەی کە کاچاک سەرۆکایەتی دەکرد لە ساڵی ١٩٩٦دا لە ئاکرێ ١٤ و لە دهۆک ١٧ ژنیان ڕفاندووە و دەستدرێژییان کردووتەسەر. هەموو ئەو ژنانەش کە دەستدرێژییان کراوەتە سەر دواتر لەلایەن ئەو تیمەوە کوژراون. بنەماڵە و هاوژینی هەموو ئەو ژنانەی کە کوژراون، لە ئەنفالدا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها کاچاک لە بێسەروشوێنبوونی هەزاران ژنی ئێزیدی لەوکاتەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا هێرشی سەر شەنگالی کرد و بە بارمتەگیران بەرپرسیارە. شایەنی باسە کاچاک لە کاتی هێرشەکانی داعشدا لەگەڵ ١٢ هەزار پێشمەرگەی پەدەکە گەلی شەنگالیان ڕادەستی هێرشەکانی داعش کرد و هەڵهاتن.

خەسرەو گۆران

سەرەوەر ڕەقیب عەسکەر ئاکرێی: ئاکرێی لە گەڵ هاوڕێکەیدا عەزیز محمەد بەڵگەی گەندەڵی و تاوانیان بەدەستهێنابوو. پەدەکەش بۆ ئەوەی ئەو تاوانانە ئاشکرانەبێت، ئۆپراسیۆنێکی بۆسەر ماڵی ئاکرێی ئەنجامدا و ئاکرێ و هاوژینەکەی کوشت. تاوانەکە لە لایەن خەسرەو گۆران سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستانی پەدەکە و تیمەکەیەوە ئەنجام دران.

پاراستن، زێرەڤانی  و هێزە تایبەتەکان...

ساکینە عزەت شێخۆ: لە گوندی گوهەرزی ئامێدی کە لە ئێستادا شەڕ و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەسەختی تێدا بەردەوامە، لە لایەن هێزەی تایبەتی پەدەکە دەستدرێژی دەکرێتەسەر و دواتر دەکوژرێت.

نازدار بامەرنی: نازدار بامەرنی پزیشک لە ساڵی ١٩٩١دا لە لایەن پاراستنی پەدەکەوە لە هەولێر دەکوژرێت.

ژنانی پاک: لە ساڵی ١٩٩١دا لەوکاتەی کە پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە دامەزراندندابوو، بەدەستی سەرۆکی زێرەڤانی عەزیز وەیسی و تیمەکەیەوە، ٢٣ کەس لە بەڕێوەبەری پارتەکە ڕادەستی دەوڵەتی تورک دەکرێن. دواتر ئەو ٢٣ کەسە کە بەشێکی زۆر لەوانە ژن بوون لەلایەن میتی دەوڵەتی تورکەوە دەکوژرێن.

ئەیشان محمەد عەلی: لە ساڵی ١٩٩٢دا لە کاتی خۆپیشاندان لە دژی پەدەکە، لە ئەنجامی گولەبارانکردنی لە لایەن پەدەکەوە گیان لەدەست دەدات.

هەژیان ئەیوب: هەژیان چەندین جار لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕووبەروی توندوتیژی دەبێتەوە. داواکارییەکانی  هەژیان بۆ دامەزراوە فەرمییەکان بۆ "هاوکاریکردنی" بێ وەڵام دەمێنێتەوە لە لایەن ئەو دامەزراوانەوە. دواتر هەژیان لە لایەن هاوژینەکەیەوە دەکوژرێت و وێڕای بوونی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان، کوشتنی هەژیان شاردرایەوە. هەروەها بکوژی هەژیان ئەیوب ئەندامی پاراستن بووە و لە ناوپارستندا کاری کردووە.