ویبیر: پێویستە چاوپێکەوتنەکانی تایبەت بە ئەندامێتی تورکیا رابگیرێن

مانفرید ویبیر سەرۆکی گروپی پارتی گەلی ئەوروپا کە پارتێکی سەرەکی یەکێتی ئەوروپایە داوای کرد، چاوپێکەوتنەکانی تایبەت بە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا رابگیرێن.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئورسولا ڤۆن دەر لین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و چارلیس میشێڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک کۆبونەوە و پەیمانێکیان ئیمزا کرد و جێگە بە ڤۆن دەر لین نەدرا دابنیشێت لە کۆبونەوەکەدا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

مانفرید ویبیر سەرۆکی گروپی پارتی گەلی ئەوروپا کە پارتێکی سەرەکی یەکێتی ئەوروپایە ناڕەزایی دەربڕی و کاردانەوەی توندی لەبەرانبەر دیارینکەردنی کورسیەکی سەرەکی بۆ ڤۆن دەر لین پیشاندا.

ویبیر بۆ کەناڵی بویتنهۆڤ تی ڤی قسەی کرد و داوای کرد، چاوپێکەوتنەکانی تایبەت بە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا رابگیرێن.

ئەو سیاسەتمەدارە ئەڵمانیە راشیگەیاند، ئەو دۆخە قبوڵ ناکرێت و نیشانەی هەڵویستێکی جیاکارانەیە لەنیوان یەکێتی ئەوروپادا و وتی،" کاتی ئەوە هاتووە، هەڵوێستێکی هاوبەش پیشان بدرێت و تورکیا نەبێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.

ویبیر پشتگیری لە قسەکانی ماریۆ دراگی سەرۆکوەزیری ئیتاڵیا کرد کە وتبووی، ئەردۆگان دیکتاتۆرە.

ویبیر دەشڵێت، تورکیا لە دیموکراسی و مافی ئازادی و رادەربڕین دوورکەوتوەتەوە و وتی، "ئەو پرۆسەیەکی کە چەندین ساڵە لەگەڵ تورکیا بەردەوامە، پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت."

ف.ق