وەزیر بەڵێنەکانی بەجێ نەگەیاند، ئەمینە شەنیاشار دەست بە چالاکییەکەی دەکاتەوە

لەبەرئەوەی وەزیری داد بەڵێنەکانی بەجێ نەگەیاند، ئەمینە شەنیاشار یەکێک لە سیمبولەکانی چالاکی ئێشکگری دادپەروەری ڕایگەیاند، دیسانەوە دەست بە چالاکییەکەی دەکاتەوە.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشاری، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد، بۆ ماوەیەک چالاکییەکەیان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی دادی ئەنقەرە. لەسەر بەڵێنی وەزیر بنەماڵەکە ناوبڕێکیان دایە چالاکییەکەیان. بەڵام پاش ئەوەی بەڵێنەکان جێبەجێ نەکران، بنەماڵەکە بڕیاریاندا درێژە بە ئێشکگریی بدەن.

بنەماڵەی شەنیشار بەم بۆنەیەوە لە پەرلەمان قسەیان کرد، فەرید شەنیشار تیشکی خستەسەر چالاکییەکەیان و بەڵێنی وەزیر، پاش ئەوەی وەزارەت گوتبوویان "کەمێک ئارام بگرن" دایکی بڕیاریدا نەشتەرگەری بکات و ناوبڕێک بداتە چالاکییەکەی. بەڵام ٥ مانگە هیچ گۆڕانکارییەکەی ئەرێننی ڕووی نەداوە، مافی تەلەفۆنکردنی هەفتانە لەگەڵ فازڵ شەنیشاری برای، کراوە بە دوو هەفتە جارێک.

شەنیاشار ڕایگەیاند بەم هۆیەوە لەگەڵ دایکی بڕیاریان داوە لە ڕۆژی ٥٠ هەمیندا، درێژە بە چالاکییەکەیان بدەن لەبەردەم وەزارەتی داد. شەنیاشار گوتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ دایکم لەبەردەم وەزارەتی داد ڕۆژووەکەمان دەشکێنین. ئەو دادپەروەرییەی دایکم داوای دەکات بۆ هەمووانە، ئەم دادپەروەرییە ڕۆژێک دەبێتە پێویستی هەر کەسێک. لەم قۆناغەدا ئێمە خاوەنداری لە تێکۆشانی ڕەوای دایک دەردەکەوین و کۆتایی بە نادادی دەهێنین".