ئادەم ئۆزون: دەبێت رێکخراوی دژ بە چەکی کیمیایی دەست لە جوت ستانداردی هەڵگبرێت

ئادەم ئوزون ئەندامی کەنەکە دوای لە رێکخراوی دژ بە چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو - OPCW) کرد شاندێک بنێرێت بۆ کوردستان و وتی:" وێرای بەڵگە و بانگەوازی ڕای گشتی، بەڵام هێشتا ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی هیچی نەکردوە و ئەوەش بێگومان جوت ستانداردییە".

لە ١٤ نیسانی ٢٠٢٢ بە دواوە دەوڵەتی تورک لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا هەموو جۆرە چەکێکی کیمیاوی، بۆمبی ئەتۆمیی  تەکتیکی و گازی قەغەکراو بەکار دەهێنێت، بەڵام وێرای ئەوەش هێزە نێونەتەوەییەکان لەبەرامبەر ئەو تاوانەی جەنگ دا بێدەنگن. بە تایبەتی رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبلیو - OPCW) لەو بوارەدا زۆر خەم ساردە. ئەو لە کاتێکدایە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا ئەو ڕێکخراوە بەرپرسیاری یەکەمە لەو بابەتە بۆ ئەوەی لێکۆڵێنەوە بکات.

ئەندامی کەنەکە ئادەم ئوزون لەسەر ئەو بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئادەم ئوزون وتی« کۆمیتەی دژی بەکارهێنای چەکی کیمیای لە باشوری کوردستان ژمارەیکی زۆری ڕاپۆرتی ئامەدەکرد بۆ ڕێکخراو و ناوەندە نێونەتەوەییەکان، بەڵام رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبلیو - OPCW) و ئەو ناوەندانەی لەو بوارەدا کار دەکەن وڵامی ئەو ڕاپۆرتانەیان نەدایەوە. ئەوە لە کاتێکدایە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەک تەنها چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکار دەهێنێت، بەڵکو لە دژی سروشتی کوردستان و هاوڵاتیانی مەدەنیش بەکاری دەهێنێت.

لەبەر ئەوەی لەدژی نەوەستانەوە ئەمساڵ تورکیا زۆرتر چەکی کیمیاوی بەکار هێنا

لە درێژە قسەکانی سیاستەمەداری کورد ئادەم ئوزون وتیشی: "لە چاو ساڵی پار دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٢٢ بە شێوازێکی خەیاڵی و زۆر چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت. ئاماژەی بەوەشدا ڕاگەیاندنی نێونەتەوەیی زۆر جار ئەو بابەتەی کردە ڕۆژەڤ، بەڵام ناوەند ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی پەیوەست بەو بابەتە بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستان، بۆیە ئەنجامێک بە دەست نەخرا."

ئادەم ئوزون ئەوەشی وت، خێزانی ئەو گەریلایانە، کە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو شەهید بوون، بە دەیان نامەیان ئاراستەی ئەو ناوەندە تایبەتانە کرد. هەرەوەها ڕێکخراوە کوردستانی و نێونەتەوەییەکان ڕاپۆرتی تایبەتیان ئامادەکرد و دایانە ناوەندە جیهانیە پەیوندیدارکەن و دەوڵەتان، هاوکات لەوبارەیەوە کاری دیبلۆماسیش دەکرین و ئادەم ئوزون بەم شێوەیە زانیاریدا:"  هەتا ئێستا چەند دەوڵەتێک وڵامیان داوەتەوە. بۆ نموونە لە وڵامی دەوڵەتی ئەڵمانیادا ئاماژە بەوەکرابوو 'بەڵی ئاگامان لە دەنگۆی بەم شێوەیە هەیە، کە باس لە هێرشی چەکی کیمیایی دەکرێت، بەڵام رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان ئۆ پی سی دەبلیو - OPCW) ) بەڵگەی تەواوی بە دەست نەخستوە'. هەروەها بەریتانیش بەمان شێوە وڵامی دایەوە و وتی: 'بەڵی ئەگامان لە ڕەوشێکی بەو جۆرە هەیە، بەڵام تا ئێستا بەڵگەی رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان ئۆ پی سی دەبلیو - OPCW))مان بە دەست نە گەیشتوە".

ئۆپی سی دەبلیو بەڵگەکان قەبووڵ ناکات، بۆیە دەبێت شاندێک بنێرێتە ناوچەکە

ئادەم ئوزون وتیشی: رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان ئۆ پی سی دەبلیو - OPCW))  بەڵگەی هەندێک کەس و ڕێکخراوی سەربەخۆ قەبووڵ ناکات و ئاماژەی بەوەدا، تەنانەت ئەوە بەڵگانامانەش قبوڵ ناکات، کە لە هەرێمەکەوە هاتون. بە شێک لە مەتریاڵ، مادە و پارچەی ئەو بۆمب و چەکانە، کە وەک بەڵگە لە ناوچەکەوە هێنرابوون پێشکەشی رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان ئۆ پی سی دەبلیو کران، بەڵام ئەوانەشی قەبووڵ نەکرد و وێڕای ئەوەش کۆمیتەێکی تایبەت نانێرن بۆ هەرێمەکە بۆ ئەوەی خۆیان لێکۆڵێنەوە بکەن.

ئوزون ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان ئۆ پی سی دەبلیو لێکۆڵێنەوە بکات دەبێت لەسەر ئاستی دەوڵەت داوای لێبکرێت و وتی:" دەنگۆی زۆر مەترسیدار هەن، بەڵگەی ڤێدیۆی هەیە، چالاکیی شەرمەزار کردن بەرێوە دەچن، ڕای گشتی و نێونەتەوەیی بانگەواز دەکات، بەڵام رێکخراوی رێگریکردن و قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان ئۆ پی سی دەبلیو لەو بوارەدا هیچ جوڵەیک ناکات و دەست بەکار ناکات. ئەوەش بەواتای جوت ستانداردی دێت. ئەوە بە واتای نە ناسینی قانون پێوانەکانە. هاوکات لە هەوڵدان بۆ شێواندن و چەواشەکردنی ڕای گشتی لەوبارەیەوە"

ئۆ پی سی دەبلیو و دەوڵەتانی ئەندام، یاساکانی خۆیان پێشێل دەکەن

ئوزون ئاماژەی بەوەکرد، ١٩٣ دەوڵەت ئەندامی ئۆ پی سی دەبلیون و وڵاتانی ئەندام هاوکاری دەکەن و وتی: "نوێنەری دەوڵەتەکان لە ئۆ پی سی دەبلیو و نوێنەرانی ئۆ پی سی دەبلیو لە وڵاتەکاندا هەن. لە نێو میکانیزمەکانی ئەم دەوڵەتانەدا ئەو کۆمیسۆنانە هەیە، کە مامەڵە لەگەڵ چەکی قەدەغەکراودا دەکەن، ئەو دەوڵەتانەش و ئۆ پی سی دەبلیویش بە هیچ شێوەیەک لەو بارەیەوە کار ناکەن و هیچ جوڵەیەک ناکەن. ئەمە مانای ئەوەیە، ئەم دەوڵەتانە و ئۆ پی سی دەبلیو کار بە ستانداردەکان و پێوەرەکانی خۆیان ناکەن و دەیانەوێت ئەو تاوانانە بشارنەوە".

ئەوە سیاستەمدارەی کورد باسی لەو ڕاپۆرتەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرد، کە چۆن ئەو چەکە کیمیاییانە کاریگەری کاریگەریی خەراپیان لەسەر خەڵکی ئەو ناوچانەیە دروستکردوە و وتی، "تورکیا ئەندامی ناتۆیە، بەڵام ئەو دەوڵەتە چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکار دەهێنێت، ئەمجۆرە چەکانەش بە هەموو شێوەک قەدەغە کراون. ڕاستە دەبێت، کە بە قەد هێرشی ناکازاکی و هێرۆشیما بەکاریان نەهێنابێت، یان ئەوەندە کاریگەرییان بە ئاشکرا دیار نەبێت، بەڵام ئەو چەکانەی کە ئێستا بەکاریان دەهێنێت هەمان ئەو جۆرە چەکەیە، کە لە هێرۆشیمیا بەکارهاتوە، بەڵام لە ئاستیکی بچووکتر. ئەوەش زەرەرێكی گەورەی لەو هەرێمە داوە لە کوردستان".

ناتۆ ئەندامە تاونبارەکەی خۆی دەپارێت

ئادەم ئوزون لە کۆتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، سەرباری هەموو ئەو بەڵگانە، بەڵام هیچ ئەندامێکی ناتۆ لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هیچ نارەزایەتیکیان پێشان نەداوە  وتیشی: "بۆیە ئێمە ناچارین ئەوە بڵێن، یەکێک لە ستراتیژیەکانی دەوڵەتانی ناتۆ ئەوەیە، کە تاوانی جەنگی یەکتر بشارنەوە. چونکا ئەندامێکی ناتۆی وەک تورکیا ئەو چەکە قەدەغەکراوەنە بەکار دەهێنێت، بەڵام هەموو لایەک  بێدەنگییان هەڵبژاردوە و ئەو  ئەندامەی خۆیان دەپارێزن".

ڕ.ح / ژ.ت