یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی گار-ی ئەنقەرە کرایەوە

یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنقەرە کرایەوە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا لە میتینگی ئاشتی لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا گیانیان لەدەستدا.

لە ٧٤مین مانگدا، یادی ١٠٠ کەس کرایەوە کە لە ئەنقەرە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا لە میتینگی ئاشتی لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا گیانیان لەدەستدا.

خزم و کەسوکاری قوربانیان، بریندارانی کۆمەڵکوژیەکە و بەرپرسانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) بەشداریان لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا کرد.

کاتژمێر ١٠:٠٤ کە لەو ساتەدا کۆمەڵکوی ئەنجامدرا، خولەکێک ڕێز لە قوربانیان گیرا.

مەهتاب ساکینجی جوشگون سەرۆکی کۆمەڵەی ئاشتی ١٠ی ئەکیم وتی، "١٠ی هەموو مانگێک لە ناوچەی گار-ی ئەنقەرە کۆدەبنەوە.

چالاکیەکە بە دروشمی '١٠ی تشرینی ئەکەم لەبیر ناچێت و ناهێڵین لەبیر بچێت' کۆتایی هات.

ف.ق