ساکینجە جانسز (سارا) یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز (ڕۆژبین) ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد ئەنجامدراوە، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکرابوون، لە هەڵسنگی پایتەختی فینلەندا یادیان کرایەوە.
چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی فینلەندا لە گۆڕەپانی کامپپی ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا وێنەی سێ ژنی شۆڕشگێر، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە. بە بەردەوامی دروشم لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وترانەوە.
هەروەها ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە ، ئەوان لەسەر ڕێچکەی سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی تێکۆشان دەکەن. هەروەها داوا لە فەڕەنسا کرا کە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیەکە دادگایی بکرێن.
چالاکی بە دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.
ف.ق