ئارام تیگران لە ١٥ هەمین ساڵیادی ژیانئاوایی یادکرایەوە
هونەرمەند ئارام تیگران لە ١٥ هەمین ساڵیادی ژیانئاواییدا، لەسەر گۆڕەکەی لە بروکسلی پایتەختی بەلژیکا یادکرایەوە.

هونەرمەندانی تەڤ-چاند و هەوادارانی ئارام تیگران بەشداری مەراسیمەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هۆزان شەمدین باسی ژیان و کەسێتی و هونەری ئارام تیگرانی کرد، ڕایگەیاند ئارام تیگران بە هونەرەکەی بوو بە پردی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی ئەرمەن و کورد.
شەمدین وەسیەتەکەی ئارام تیگرانی بیرخستەوە بۆ بەخاکسپاردنی لە ئامەد، گوتی: "بەڵام دوژمن نەیهێشت، بە ڕزگارکردنی خاکەکەمان، ڕۆژێک دێت گۆڕەکەی دەبەینەوە سەر ئەو خاکەی ئارەزووی دەکرد تێیدا بمێنێتەوە".
پاشان هونەرمەند بەسەر شاهین باسی خزمەتی ئارام تیگرانی بۆ هونەری کوردی کرد.
نووسەر کاشکار ئورمیە قسەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی دەربارەی هونەری ئارام تیگران بیرهێنایەوە کە دەڵێت، "کاتێک گۆرانی "هەی دەلال"ـم بیست، گوتم دەبێت ئەم دەنگە هەمیشە زیندوو بمێنێت".
پاشان ئامادەبووان گوڵیان لەسەر گۆڕی ئارام تیگران دانا و گۆرانیەکانیان چڕی.