ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان چارەنووسی هەڵبژاردن دیاری دەکات

کۆمسیۆنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئاسایشی سندوقەکانی دەنگدان چارەنووسی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکات و ڕاشیگەیاند، گەورەترین ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی چاودێرەکان.

وڵات لە ژێر گەمارۆی تەواوەتی و هەمەلایەنەدا دەچێتە هەڵبژاردنەکانەوە. لەم دۆخەدا باس لە ئاسایشی هەڵبژاردن دەکرێت. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لەبارەی ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردنەوە زانیاری و ڕوونکردنەوەیان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دا.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بە بڕیارنامەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لەژێر ناوی "ئاسایش"دا کرد و ڕایگەیاند، بڕیارنامەکە نیگەرانیی مرۆڤەکانی سەبارەت بە ڕێوشوێنەکان زیاتر کردووە.

کۆمسیۆنەکە ڕاشیگەیاند، وەک ئۆهەدە مانگێک لەمەوبەر بۆ ئاسایشی هەڵبژاردن لە سەرانسەری تورکیا دەستیان بە کارەکانیان کردووە، بەرنامەی کاریان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی دیکە، ڕێکخراوە یاسایەکان، چاودێرانی نێونەتەوەیی و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ ڕێکخستووە، لە شارە گەورەکان دا پارێزەرێکیان لەسەر هەر سندوقێکی دەنگدان داناوە و هەرئامەد ئەرکێکی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی چاودێرەکان.

ئۆهەدە ئەوەشی ڕاگەیاند، "ئەو ڕێوشوێنە ئاسایشییە بۆ هەڵبژاردنەکان، کەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە گیراوەتەبەر، دۆخی باری نائاسایی بە بیری مرۆڤەکاندا دەهێنێتەوە. لە هیچ وڵاتێکی هاوچەرخدا، هێزێکی ئاسایشی ئەوەندە گەورە بۆ هەڵبژاردن دابین ناکرێت. ئەوەی ترسی لەلایان دروستکردووە ڕووخانی دەسەڵاتە، بەڵام ئەوەی دەبێتە هۆی کێشەی ئاسایش خودی دەسەڵاتە. بڕینی کارەبا، دزینی پسوڵەکانی دەنگدان، سوتاندنی قسوڵەکان، دروستکردنی کێشە بۆ کۆکردنەوەی داتا و ئامارەکان، دەبێتە هۆی ئەوە دەنگدەران بڕوا بە دەسەڵات و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان نەکەن.

بە بۆچوونی ئێمە، ئەگەر پێشێلکردنی مافی دەنگدان بە ئاشکرا لە شارەکانی وەک ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و ئیزمیر ئەنجام بدرێت، ئەوا پێشێلکارییەکان لە شارەکانی ڕحا، ئاگری، موش و ئامەد زیاتر ئەنجام دەدرێت، چونکا لەو شارانەدا دەسەڵات تێکدەشکێنرێت. ڕەنگە پارێزەران نەتوانن خۆیان بە هەموو سندوقەکانی دەنگدان لە شارە کەنار و شاخاوییەکاندا بگەیەنن، بۆیە ئاکەپە زۆر شت دەکات تاوەکو ئەو شوێنانە لەدەست نەدات. لێرەشدا ئەرک دەکەوێتە ئەستۆی چاودێرەکان. دەسەڵات دەتوانێت دەستێوەردان لە ئەرکدارانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و سەرۆکی سندوقەکانی دەنگدانەکان بکات، بەڵام ناتوانێت دەستێوەردان لە چاودێری لایەنە سیاسییەکان دا بکات".

ئۆهەدە ئاماژەی بە ڕێوشوێنەکانی ئەستەنبوڵ کرد و وتی، "ئێمە دەتوانین بە ئاسانی بڵێین، بە نزیکەیی لە رۆژی دەنگداندا لەسەر هەر سندوقێکی دەنگدان دا پارێزەرێک لە ئەستەنبوڵ ئەرکدار دەبێت. هیچ دەنگدەرێک بەبێ پارێزەر نابێت".

ئۆهەدە سەبارەت بە دۆخی دەنگدەران لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە دەبێت بتوانن دەنگەکانیان بەکاربهێنن. ئاماژەی بەوەشکرد، " پێویستە لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەو قوربانیانەی بوومەلەرزەکە خۆیان تەیار بکەن، کە لە شارەکانیان ڕۆیشتوون، دڵنیابن لەوەی خەڵک بتوانن لەو شوێنەدا دەنگ بدەن، کە خۆیان تۆمارکردووە، چونکا ئەو وەڵامەی کە لەو شوێنانە بە دەسەڵات دەدرێتەوە ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە".

ئۆهەد لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، هەرچییان لە توانادا بێت بۆ پاراستنی سندوقەکانی دەنگدانی دەکەن.

ژ.ت