بە دیمەن

یاشۆدوون: پێویستە دەسەڵات بە هەنگاونانی جددیانەوە نزیکی پرۆسەکە ببێتەوە

ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەبەپە موستەفا یاشۆدوون ئاماژەی بەوەدا پێویستە دەسەڵات بە شێوەیەکی جددیانە نزیکی پرۆسەکە ببێتەوە و هەنگاوی یاسایی بنێت.

دوابەدوای بانگەوازیییە مێژووییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، پرۆسەی چارەسەری لە تورکیادا پەڕییەوە بۆ قۆناغێکی پراکتیکی کاریگەر، پەیوەست بە بانگەوازییەکەوە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆنگری ١٢ـەمینی خۆی بەست بە بڕیار وەگرتن ڕایگەیاند بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدان لە پێناو هێنانە ئارای ئاشتی و چارەسەری سیاسییانەی پرسی کورد. پرسی چارەسەری بووە بە ڕۆژەڤی کوردستان و تورکیا و کۆیی هەرێمەکە.

ئەم بابەتە لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیش گفتوگۆی زۆری لەسەر دەکرێت، هەموو لایەنەکان بە ئەرێنی پێشوازییان لە بڕیارەکەی پەکەکە کرد کە بۆ کۆتایهێنان بە ڕێبازی چەکداری داوێتی، بەڵام تاوەکو ئێستا دەسەڵاتداری لە تورکیادا هەنگاوێکی کۆنکرێتی نەناوە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە.

لەم بارەیە ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەبەپە موستەفا یاشۆدوون بۆ ئاژانسمان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکانی پەکەکە کردنەوەی دەرگایە بەڕووی دیموکراسیبوونی تورکیادا و گوتی: "بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم هەنگاوەی پەکەکە لەسەر بنەمای گۆڕانکاری گیراوەتەبەر کە سەرۆک ئاپۆ باسی لێوەکردووە. روونە بانگەوازییەکەی سەرۆک ئاپۆ ڕێگەی بەڕوویی سیاسەتی دیموکراتیکانەدا کردەوە لە تورکیادا. بێگومان گەنجان بەشێوەیەکی بەهێز خاوەندارییان لەم بانگەوازییە کرد. گەنجان لە پێناو پرۆسەکەدا هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ دەگرن."

'هەوڵمان کۆمەڵگەییکردنی پرۆسەکەیە'

موستەفا یاشۆدوون ڕایگەیاند گەنجان ئاشتییەکەی شکۆدارانەیان دەوێت و لەم پێناوەشدا بە شێوەیەکی جددی خاوەنداری لە پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و گوتی: "پەکەکە بووە بە شوناسی گەلی کورد، بۆیە گەنجان گەیاندنی پرۆسەکە بە کۆمەڵگە بە ئەرکی خۆیان دەبینین و لەم پێناوەدا تێدەکۆش. هەوڵی گەنجان بە کۆمەڵگەییکردنی پرۆسەکەیە، لەم پێناوەشدا بەم دوایانە هەڵمەتی جیاوازمان دەستپێکردووە."

'خواستی هەمیشەی گەلی کورد ئاشتییە'

موستەفا یاشۆدوون جەختی کردەوە پێویستە دەسەڵاتداری بەشێوەکەی جددی نزیکی خواستە ئاشتیخوازییەکانی گەلی کورد ببێتەوە و گوتی: "ئیتر کاتی ئەوەیە بە دەستوور و یاسا دەستەکەوتەکانی گەلی کورد مسۆگەر ببێت. وە کۆتای بە هەموو ئەو کارانەی دەسەڵاتداری بهێندرێت کە ڕێگرن لە گوزاشتکردنی گەلی کورد لە مافەکانی خۆی. گەلی کورد خواستێکی بنەڕەتی بۆ ئاشتی هەیە و تێکۆشانی ٥٠ ساڵەش لەسەر ئەم بنەمایەیە. گەلی کورد هیچ کاتێک شەڕی نەویستووە و هەمیشە خواستی ئاشتی بووە."