ئاستەنگکردن و قەدەغەکردنی میدیا و پێگەی دیجیتاڵی لە تورکیادا

گوشارەکانی سەر ڕاگەیاندنی کوردی و سۆسیالیست، کە بناغەکەی سانسۆرکردنی ئەنتەرنێتییە، لە ناو ڕاپۆرتەکانی سانسۆرکردنی ساڵی ٢٠٢٣ی ڕاگەیاندی کوردییدا ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)زۆرترین سانسۆری خراوەتەسەر.

کۆمەڵەی کاروباری یاسای و میدیایی (MLSA) و فری یووب ڕاپۆرتی سانسۆرکردنی ئەنتەرنێتی ساڵی ٢٠٢٣ی بلاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیاندراوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها لە تورکیادا ئاستەنەنگی لە بڵاوکردنەوەی ١٤ هەزار و ٦٨٠ هەواڵ کراوە. قەدەغەکردن لە بەرامبەر هەواڵی ئەنتەرنێتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

*لە ڕاپۆرتی MLSA دا ئاستی قەدەغەکردن و ئاستەنگکردنی بابەتە هەواڵی ڕاگەیاندن خراونەتە ڕوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە تەنها لەساڵی ٢٠٢٣دا:

  • ١٩٧ هەزار و ٩٠٧ ناوی گۆڕەپان
  • ١٤ هەزار و ٦٨٠ هەواڵ
  • ٥ هەزار و ٦٤١ بڵاوکراوەی دیجیتاڵ میدیا
  • ٧٤٣ ئەکاونتی دیجیتاڵ میدیا
  • ٣٨ شڕۆڤەی سەر گۆگڵ (ئەو بابەتانەی لە گۆگڵ بڵادەکرێنەوە)
  • ٣٣ ئەنجامی گەڕانی گۆگڵی
  • ٩ ئەپی مۆبایل
  • ٥ دۆسییەی گۆگڵ-درایڤ
  • ٢ ئیمەیڵ ئەدرێس

وە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەندین دیکۆمێنتاری گۆگڵی کراوە.

*لیستی ئەو ماڵپەڕە هەواڵیانەی کە زۆرترین قەدەغەیان لەسەر دانراوە بەم شێوەیە:

  • Kızıl Bayrak ٥ جار
  • ETHA ٤ جار
  • Komün Dergi٣ جار
  • Özgür Gelecek ٣ جار
  • Yeni Demokrasi ٢ جار
  • Alınteri, Yeni Yaşam, Jinnews, Yeni Demokrat Gençlik هەر یەکەیان ١ جار

*لیستی ناوی ڕاگەیاندنی کوردی و ڕاگەیاندنی سۆسیالیستی لەسەر بنەمای ساسنۆری ئەنتەرنێتی، بەشێوەیە ڕیزبەندی ناوی ئەو میدیایانە دانراوە کە زۆرترین سانسۆر و قەدەغەیان لەسەر دانراوە:

-ئاژانسی هەواڵی فورات

-ئاژانسی هەواڵی دیجلە

-یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا

-ئازادی وڵات

-رۆژنیوز

-ژنها

-ژن نیوز

-یەنی یەشام

-ئۆزگور گوندەم

-مەدیا خەبەر

-ئاژانسی میزۆپۆتامیا

هەروەها جگە لەمانەش لە ڕاپۆرتەکەدا هاوتووە؛ وەشانەکانی میدیای ئۆپۆزسیۆن  muxalîf ETHA, Gazete Duvar, SendikaOrg, Mücadele Birliği, Evrensel, Birgün, Artı Gerçek, Sol Haber, Yeni Demokrasi کە لەسەر بنەمای قەدەغەی ئەنتەرنێتی سانسۆر کراون.

*هەر لە ڕاپۆرتەکادا ناوی ئەو ماڵپەڕە هەواڵیانە بڵاوکراوەتەوە کە زۆرترین جار قەدەغەکراون، بەم شێوەیە:

-گەنجان هەواڵ Nuçe Ciwan ١٦٣ جار

-کیزلی بایراک Kızıl Bayrak ٨٦ جار

-دیموکراسی.کۆم Demokrasi.com ٧٩ جار

-سەندیکا.ئۆرگ Sendika.org ٦٢ جار

-ئۆزگور گەلەجەک Özgür Gelecek  ٥٨ جار

- ETHA ٥٧ جار

-ئاژانسی هەواڵی فورات ANF  ٥٦ جار

-ژن نیوز JINNEWS  ٥٢ جار

*هەرەوەها ناوی ئەو پێگەی ئەنتەرنێتی، ماڵپەڕ و بەرنامانەی لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە قەدەغەکراون بەم شێوەیە:

-سێرڤەری ناردنی e-mail a komî Sendgrip

- Vercel

-بەرنامەی  Martı Taşımacılık

- Ekşi Sözlük

- YouTube

- Twitter

- Înstagram

- Roblox