یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د پارێزه‌ر ئۆزده‌میر قسه‌ی بۆ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا كرد و باسی لهوهكد كه توركیا به گوێره‌ی بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا نه‌جوڵاوه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كۆمیته‌كه داوای پارێزنامه‌ی له توركیا كردووه.
ئۆزده‌میر باسی له‌وه‌كرد كه له توركیا سزای هه‌تاهه‌تایی "تا مردن" به‌رده‌وامه و به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "وه‌ك له بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له باره‌ی پێشێلكارییه‌كاندا هاتووه، له چوارچێوه‌ی ‘مافی هیوا‘ دوای ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ دادگایی بكاته‌وه، ده‌بێت له یاسای ناخۆییدا میكانیزمی دادگاییكردنهوه دروست بكات. قۆناغی سزادانی تا مردن به ته‌نیا له ژورێكدا هێشتنه‌وه، په‌یوه‌ست به ‘قه‌ده‌غه‌ی رێگری له ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی نامۆ دژه مرۆییه‘ هه‌ر بۆیه پێویسته كه سیستمی جێبه‌جێكردنی سزا له توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كان بگۆڕدرێت".
ئۆزده‌میر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وان به پێی بڕیاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا گۆڕانكاری بنچینه‌ییان كرد و وتی، "بڕیاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له پێناسه‌ی رێوشوێنه تاكه‌كه‌سی و گشتییهكاندایه و پێشێلكارییه‌كان به هۆی بابهتهكان یاخود كرده‌وه‌كان ده‌توانن له سه‌رله‌نوێ دادگاییكردنهوهدا و به پێشنیازی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای ئامه‌د بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی پێشێلكاری، ئێمه داوای گۆڕینی بابهتهكان و گۆڕینی سیستمی یاسایی ده‌كه‌ین. ده‌بێت له دادگایی كردنی بكه‌ر نادیار و بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێناسه‌ی تاوان له به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تیدا بكرێت و مه‌ترسی تێپه‌ڕبوونی كات به‌سه‌ریدا نه‌هێڵرێت. كاتێك له‌سه‌ری راوه‌سته بكرێت، كه ده‌ركردنه‌كان به بڕیارنامه‌ی له ئاستی یاسادا پێناسه‌ی مردنی كۆمه‌ڵگایه، خۆی ده‌بێت بڕیاری حامید پشكین جێبه‌جێ بكرێت و ده‌ستنیشان بكرێت كه كرده‌وه‌ی ده‌ركردن له‌سه‌ر كار نایاساییه".
ئۆزده‌میر رایگه‌یاند، كه كۆمیته‌ی وه‌زیران وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و له وه‌ڵامه‌كه‌یدا داوای پارێزنامه‌ی له توركیا كردووه و وتی، "سه‌باره‌ت به داواكاری ئێمه داوای له توركیا كردووه پارێزنامه پێشكه‌ش بكات. دوای پارێزنامه و به‌گری له خۆكردنی توركیا یه‌كه‌م هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام ده‌درێت".
دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له ١٨ی ئاداری ٢٠١٤دا له باره‌ی سه‌رلێدانی ٢٠٠٣ی پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕیاریدابوو و رایگه‌یاندبوو، كه سزای هه‌تاهه‌تایی قورس كه به‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا سه‌پێنراوه له دژی په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپایه. سه‌رباری ئه‌و بڕیاره‌ش كه به بڕیاری "ئۆجالان-٢" ناودێركراوه، توركیا هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نا. له‌و باره‌وه كۆمیته‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی "مافی هیوا" یاسا دابڕێژێت له‌و باره‌وه قۆناغێكی چاوپێخشاندنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردبوو. قۆناغه‌كه له ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا كۆتایی پێدێت.
له سه‌رلێدانی سه‌ندیكای پارێزه‌راندا هه‌ر یه‌ك له زیندانیان هایاتی كایتان، ئه‌مین گوربان و جڤان بۆڵتانیش هه‌ن كه به هۆی سزا قورسی زیندانه‌وه له "مافی هیوا" بێ به‌شكراون و دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ش به هه‌مان شێوه بڕیاریدا.
هـ . ب