تاژێ پێش دەهەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤ هەمینی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ کە دژی جڤاکی ئێزدی پێکهات، بۆ دادگاییکردنی پەدەکە و بەرپرسان فەرمان، دۆسیەیەکی نارد بۆ ئەو وڵاتانەی دانیان بە فەرمانەکەدا ناوە و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی.
یەکێتیی ئەوروپا وەڵامی تاژێی دایەوە.
وەڵامەکە بەم جۆرەیە:
"سوپاستان دەکەین کە دۆسیەیەکتان پەیوەست بە ڕووداوی تراژیدیی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لەسەر جڤاکی ئێزدی، بۆ ئێمە نارد.
یەکێتی ئەوروپا بەتوندی ئەو توندوتیژییەی داعشی شەرمەزار کرد. یەکێتیی ئەوروپا لەمێژە هەوڵ دەدات مافەکانی جڤاکی ئێزدی بپارێزێت، پێشەنگایەتی دەکات لە هەوڵە نێونەتەوەییەکان بۆ لێپرسینەوە لە کارە دڕندانەکانی داعش.
دۆسیەکەتان گەیشتۆتە دەستمان. زانیاری و بۆچوونەکانی نێو دۆسیەکەتان زۆر گرنگن. هەرکات ئۆفیسی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و عێراق دامەزرا، دەستبەجێ نامە و دۆسیەکەتان ڕادەستی سەرۆکی نوێ دەکەین".