ئەڵمانیا بانگەوازی لە هاوڵاتیان کرد ئێران جێبهێڵن

حکومەتی ئەڵمانیا پاش هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و هەڕەشەکانی ئیسرائیل، داوای لە هاوڵاتیانی کرد ئێران جێبهێڵن.

لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەدا داوا لە هاوڵاتیانی ئەڵمانیا کراوە، ئێران جێبهێڵن.

هەروەها بەرلین داوای لە هاوڵاتیانی کرد گەشتەکانیان بۆ ئێران هەڵوەشێننەوە.

ئێران ڕۆژی ١ ی تشرینی یەکەم، ١٨٠ مووشەکی بۆ ئیسرائیل هاویشت، بەگوێرەی بەرپرسانی ئیسرائیل لە هێرشەکەدا ٢ کەس برینداربوون و هەندێک زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.

دەوڵەتی ئیسرائیل پاش هێرشەکە هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کرد.