ئەمینە شەنیا شار ماوەی ٢٢ ڕۆژە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ دادپەروەری درێژە بە بەرخۆدان دەدات

ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و کوڕەکانی بەدەستی دەسەڵاتدارانی نزیک لە ئەردۆغان کوژران، لەبەردوەم پەرلەمانی تورکیادا بەردەوامە لە تێکۆشان بۆ دادپەروەری.

ئیشکگریی دادپەروەریی

ئەمینە شەنیا شار کە هاوژین و کوڕەکانی بەدەستی دەسەڵاتدارانی نزیک لە ئەردۆغان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ کوژران و کوڕەکەی دیکەشی دەستگیرکراوە، لەبەردەم پەرلەمانی تورکیادا لە٢٢هەمین ڕۆژدا بەردەوامە تێکۆشان بۆ دادپەروەری.

لە چالاکییەکەیدا، شەنیاشار پانکارتێکی بە ناونیشانی: "دادپەروەری" بەرز کردبووەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو کەسانەی بنەماڵەکەیان کوشتووە ئازادانە لە دەرەوەی زیندان دەسوڕێنەوە و داوای ئازادکردنی کوڕەکەی دووپات کردەوە.