ئەمینە شەنیاشار: سیستمەکەتان هەرەس بهێنێت
ئەمینە شەنیاشار، کە ئەندامانی خێزانەکەی کوژراون و بەوهۆیەوە لەبەردەم وەزارەتی داد لە ئێشکگریدایە، وتی: " بەڵا لە سیستمەکەتان بدات و هەرەس بهێنێت".
ئەمینە شەنیاشار، کە ئەندامانی خێزانەکەی کوژراون و بەوهۆیەوە لەبەردەم وەزارەتی داد لە ئێشکگریدایە، وتی: " بەڵا لە سیستمەکەتان بدات و هەرەس بهێنێت".
رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پرسووس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوسەر و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزە لە بازنەی ڕحا، فەرید شانیاشار، کە بە برینداری لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاری بوو، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کردوە.
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٨٤٦ەمین دا ئێشکگرییەکەیان لە شاری ڕحاوە بۆ ئەنقەرە گواستەوە و ماوەی ٤٣ ڕۆژە ئێشکگری لە بەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.
ئەمینە شەنیاشار بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بە کورسی نەخۆش (ویلچەر) چووە بەردەم وەزارەتی داد، ھاوکات عومەر فاروق ھولاکوو، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی چەولیگ پشتگیری لە ناوبراو کرد.
'بەڵا لە سیستمەکەتان بدات و هەرەس بهێنێت'
ئەمینە شەنیاشار، چووە بەر دەرگای وەزارەتی داد و داوای ئازادکردنی فازڵ شەنیاشاری کوڕی کرد و وتی: "ماوەی چەند ساڵە چاوەڕوانی دادپەروەری دەکەین". ئایا دادپەروەرییەکی وەھا هەیە؟ با بەڵا لە سیستمەکەتان بدات و هەرەس بهێنێت".
دواتر بنەماڵەی شەنیاشار ڕایانگەیاند، کە دەیانەوێت لەگەڵ یڵماز تونچ، وەزیری داد کۆببنەوە. فەرمانبەرانی وەزارەت ڕایانگەیاند، وەزیر لە شوێنەکەی نییە.
بنەماڵەی شەنیاشار دوای وەزارەتی داد چوونە پارکی گوڤەن لە کزلا و پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەرانی سەمسور، مووش و ئێلیح بەرەو پەرلەمان بەڕێکەوتن.
ژ.ن