ئەمینە شەنیاشار: ئەگەر بشمرم، لێرە دەمرم

ئەمینە شەنیاشار چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەنجامدا و گوتی: "هەتا دادپەروەری دێتەدی و کوڕەکەم ئازاد دەبێت، لێرە ناڕۆم. ئەگەر بشمرم، لێرە دەمرم".

ئەمینە شەنیاشار

١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمان ٣٢ ڕۆژە بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار لافیتەی "دادپەروەری" هەڵگرت و گوتی: "دادپەروەری نییە. تەنها ستەم دەکەن. ٧ ساڵە بەدوای دادپەروەری دەگەڕێم. ئەوانەی لە نەخۆشخانە کوڕەکانی منیان کوشت ئازادن و کوڕەکەمیان بە برینداری گرت. داوای دادپەروەری بۆ هەمووان دەکەم. تا بەدیهاتنی دادپەروەری، لێرە ناڕۆم. ئەگەر بشمرم، لێرە دەمرم".