ئەندامانی نەبەدەهە لەدژی کارگەی فاشیستێکی ئاکەپەیی چالاکی ئەنجامدا

ئەندامانی نەبەدەهە، رۆژی ١٦ی کانونی دوەم، ئۆتۆبوس و بارهەڵگرێکیان لە گەراجێکی ئۆتۆمبێڵ لە یەدیئەمینی بویوکچەکمەجەی ئەستەبوڵ سووتاند.

ئەندامانی تەڤگەری شۆرشگیری یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە) کە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە، ئاماژەیان بەوەکرد، رۆژی ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، کاتژمێر ٢٣:٠٠، ئۆتۆبۆس و بارهەڵگرێکیان لە گەراجێکی ئۆتۆمبێڵ لە یەدیئەمینی بویوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ سووتاند کە خاوەنەکەی هاوکاری مادی پێشەکش بە ئاکەپە دەکرد و لایەنگری دەسەڵات بوو.

ف.ق