ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی ئەردۆغان نامەیان بۆ مایکڵ و لین نارد

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە نامەیەکدا کە بۆ چارڵس مایکڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا و ئورسولا ڤۆن دەر لین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا نارد، بۆچوونی خۆیان لەبارەی رژێمی ئەردۆغان دەربڕی.

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە نامەیەکدا کە بۆ چارڵس مایکڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا و ئورسولا ڤۆن دەر لین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا نارد، بۆچوونی خۆیان لەبارەی رژێمی ئەردۆغان دەربڕی. ئەمڕۆ لین و مایکڵ لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبنەوە.

لە نامەکەدا باسی ئەوەکراوە کە رۆژ بە رۆژ تورکیا دەبێتە وڵاتێکی ئۆتۆریتەر و هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین وەک نمونە هێنراوەتەوە.

لە نامەکەدا فشاری سەر پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆن بەبیرهێنراوەتەوە و باسی دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی، سەرۆک شارەوانەی و گرتنی ٤ هەزار هەدەپەیی و هەوڵی گرتنی هەدەپە کراوە.

پەرلەمانتاران داوایان کرد ئەم بابەتە لە چاوپیکەوتنی شاندی یەکێتی ئەوروپا و ئەردۆغان دە بخڕێتەڕوو.

ئەو پەرلەمانتارانەی نامەکەیان ناردووە ئەمانەن:

Massimiliano SMERIGLIO (MEP, S&D)

Attila ARA-KOVÁCS (MEP, S&D)

Maria ARENA (MEP, S&D)

Kostas ARVANITIS (MEP, GUE/NGL)

Pernando BARRENA ARZA (MEP, GUE/NGL)

Pietro BARTOLO (MEP, S&D)

Brando BENIFEI (MEP, S&D)

Fabio Massimo CASTALDO (MEP, NA)

Andrea COZZOLINO (MEP, S&D)

Rosa D’AMATO (MEP, Greens/EFA)

Özlem DEMIREL (MEP, GUE/NGL)

Eleonora EVI (MEP, Greens/EFA)

Giuseppe FERRANDINO (MEP, S&D)

Alexis GEORGOULIS (MEP, GUE/NGL)

Elisabetta GUALMINI (MEP, S&D)

Evin INCIR (MEP, S&D)

Eva KAILI (MEP, S&D)

Pierfrancesco MAJORINO (MEP, S&D)

Margarida MARQUES (MEP, S&D)

Costas MAVRIDES (MEP, S&D)

Martina MICHELS (MEP, GUE/NGL)

Alessandra MORETTI (MEP, S&D)

Demetris PAPADAKIS (MEP, S&D)

Dimitrios PAPADIMOULIS (MEP, GUE/NGL)

Giuliano PISAPIA (MEP, S&D)

Franco ROBERTI (MEP, S&D)

María Eugenia RODRÍGUEZ PALOP (MEP, GUE/NGL)

Irene TINAGLI (MEP, S&D)

Patrizia TOIA (MEP, S&D)

Miguel URBÁN CRESPO (MEP, GUE/NGL)

ف.ق