ئەندامانی تەڤ-چاند ئێشکگریی ئازادییان وەرگرت

هەفتەی ٥٦٨ەمینی ئێشکگریی ئازادییە، ئەندامانی تەڤ-چاند ئێشکیان وەرگرت. هۆزان شەمدین کە بە نوێنەرایەتی ئێشکگران قسەی کرد وتی، "تا ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەم ئێشکگرتنە بەردەوام دەبێت".

ئێشکگریی ئازادی لەپێناو دەستەبەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری دژوار لەسەری، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لەلایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد و لە هەفتەی ٥٦٨ەمیندا بەردەوامە.

کورد و دۆستانیان لە ئەوروپا هەموو هەفتەیەک بە نۆرە ئێشکگرییەکە وەردەگرن. ئەم هەفتەیە ئەندامانی بزوتنەوەی کولتور و هونەری ئەوروپا (تەڤ- چاند) ئێشکگرییان وەرگرت.

هۆزان شەمدین، داود کۆبانێ، سەرحەد ئامەد و رێزان ماهیر لە ناو گروپی ئێشکگرییەکەی ئەم هەفتەیەدان.

هۆزان شەمدین کە بە نوێنەرایەتی گروپەکە قسەی کرد رایگەیاند، کە بۆ ئەم هەفتەیە ئەوان بەشداری ئێشکگری ئازادی دەبن کە ١١ ساڵە لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا، دادگای نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ و کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجە بەڕێوەدەظێت و وتی، "بۆ ئەوەی ئەو دەزگایانە رۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن، رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت، ئێمە بەردەوام لێرە ئێشکدەگرین. تا ئاادبوونی رێبەر ئاپۆ درێژە بەو ئێشکگرییە دەدەین".

هـ. ب