ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە ڕەوانەی زیندانکرا
سەڤیم ئاکداغ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە کە لە ئەدرنە دەستگیرکرابوو، بە بیانووی ئەوەی 'کۆنتڕۆڵی یاسای' پێشێلکردووە، ڕەوانەی زیندانکرا.
سەڤیم ئاکداغ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە کە لە ئەدرنە دەستگیرکرابوو، بە بیانووی ئەوەی 'کۆنتڕۆڵی یاسای' پێشێلکردووە، ڕەوانەی زیندانکرا.
سەڤیم ئاکداغ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ٢٩ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئوزونکوپروی ئەدرنە دەستگیرکرا، دواتر رەوانەی دادگاکرا.
دادگا بە بیانووی ئەوەی کە ' کۆنتڕۆڵی یاسایی' پێشێلکردووە، بۆ ٨مین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد رەوانە کرد.
ئاکداغ لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداری لە دانیشتنی دادگادا کرد و دادگا بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرد.
ئاکداغ بۆ زیندانی ژنانی ئەدرنە ڕەوانەکرا.
ف.ق