ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە عەلی گوڵتەپە دەستگیرکرا

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە ئیستەنبوڵ ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە عەلی گوڵتەپە دەستبەسەرکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسەکان لە ئیستەنبوڵ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) عەلی گوڵتەپە و ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) جونەید یەشیلیۆرت دەستبەسەر کران.

لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنیان زانیاری رانەگەیەندراوە. ئەوەش خراوەتەڕوو کە گوڵتەپە و یەشیلیورت گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ.

راگەیەندرا کە بە ئەگەری زۆر ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵمەتەکەدا گیراون زیاتر بێت.