ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپ دەستبەسەرکرا

ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپ هولیا ئاتەش بە بانگەشەی "پڕۆپاگەندەی بۆ رێکخراو کردووە" دەستبەسەرکرا.

لە ناوچەی ئیسکەندەرونی هاتای پۆلیسەکان لە سەرلەبەیانیدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپ هولیا ئاتەش.

پۆلیسەکان دوای پشکنینی ماڵەکەی، هولیا ئاتەشیان دەستگیرکرد. زانرا کە ئاتەش بە باگەشی ئەوەی 'پڕۆپاگەندەی بۆ رێکخراو کردووە' دەستبەسەرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیسکەندەرون.