ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەیی لە دژی داگیرکەری ئاشکراکرا

لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەییدا لە دژی داگیرکەری بانگەواز بۆ بەرخودانی هەمەلایەنە و ئامادەباشی کرا.

لەسەر بانگەواز و بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) نوێنەرانی دەیان حزب، رێکخراو و دامەزراوەی کوردستانی، لە هەموو توێژەکان بە سەدان کەسایەتی سەربەخۆ (نوسەر، هونەرمەند، رۆشنبیر، ئەکادیمیسیان، رۆژنامەوان، سیاسەتمەدار، نوێنەرانی پێکهاتە و ئایین و ئاینزا)ی کوردستانی کە خۆیان وەک دەنگی ویژدانی نەتەوەیی ونیشتمانی دەبینن، بۆ هەڵوێستوەرگرتن لە بەرامبەر هێرش و داگیرکەری دەوڵەتی تورک، بۆ خاوەنداری لە بەرخودانی هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان، لە ٨ی تەمووزدا کۆنفڕانسێکی بەرفراوانیان لەسەر تۆڕی زووم سازکرد.

دەقی ئەنجامنامەکە بەم جۆرەیە:

ئهنجامنامهی کۆبوونەوەی ڕاوێژی نەتەوەوەیی دژی داگیرکاری

لەسەر بانگەواز و بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە، ئێمە نوێنەری دەیان حیزب و ڕێکخراو و دامەزراوەی کوردستانین، سەدان کەسایەتی سەربەخۆین لە نوسەر، هونەرمەند، ڕۆشنبیر، ئەکادیمی، ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەدار، نوێنەری  پێكهاته و ئایینزاكانی کوردستان،  خۆمان وەک دەنگی ویژدانی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەیبینین، بۆ ئەوەی هەڵوێست هەبێت بەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، بۆ ئەوەی پشتیوانی له بەرخۆدانی هێزی پاراستنی گەلی کوردستان هەبێت، لە ٨ی تەمموزدا - ٢٠٢٤، کۆنفرانسێكی بهرفراوانمان لەسەر تۆڕی "زووم" بەڕێوە برد. لەو بارەیەوە ئەم بانگەوازەی خوارەوە دەخەینە بەردەم ڕای گشتی.

ڕۆژی ١٥\٦\٢٠٢٤ دهوڵهتی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە باشووری کوردستان لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستپێکرد. لە هەمان کاتدا هێزێكی سەربازی گەورەی هێناوهته باشووری کوردستان و لە لەشکرکێشیش بەردەوامە. بەداخەوە رێبەرایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان بە فەرمی ڕێگەی بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا کردۆتەوە و بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردنی گەلێک شوێنی ڕادەستی سوپای تورکیا کردووە.

 لە ٢٥\٦\٢٠٢٤ وه داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا چۆتە قۆناغێکی دیکەوە. وەک هێزێکی ناوخۆیی بازگە (سهیتهره) دادەنێت و ناسنامەی خەڵک دەپشکنێت. بە واتایەکی دیكه پرۆسهی داگیركاری خۆی ناشارێتەوە و بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەگەڵ فراوانبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، وردە وردە دەست بەسەر خاک و دەسەڵاتی باشووری کوردستاندا دەگرێت. لە لایەکی ترەوە سوپای تورکیا ڕەز و باخی خەڵک و سروشتی كوردستان دەسوتێنێت و گوندەکان بۆردومان دەکات و یەک بە یەک چۆڵیان دەکات.

تا ئێستا پارتی دێموکراتی کوردستان هاوکاری دەوڵەتی تورکیای کردووە، ئەمجارە حکومەتی عێراقیش بەشێوەیەکی دیکە بووەتە شەریکی دەوڵەتی تورکیا. حکومەتی تورکیا بەڵێنی ئاو و ئابووری بە حکومەتی عێراق دەدات. با عێراق باش بزانێت کە حکومەتی (ئاکەپە-مەهەپە) بە عەقڵی داگیرکەرانی نیوعوسمانی کاردەکات. دەیەوێت سنوورەکانی (میساقی میلی) داگیر بکات کە پڕۆژەیەکی ناسیۆنالیستی و ڕەگەزپەرستانەیە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە هەوڵ دەدات شەڕەکە چڕتر بکاتەوە، خەڵک لە دژی یەکتر بوهستێنهوه، ئاشتی و ئارامی ههرێمی كوردستان تێکبدات.

لە ئێستادا شەڕی سەخت لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خاکورک بەڕێوەدەچێت. هێزەکانی گەریلا بە قارەمانێتی و فیداكاری گەورەوه بەرەنگاری داگیرکاری و جینۆساید دەبنەوە. ئێمە بە دڵێکی گەرمەوە ئەم بەرخۆدانە مانادار و گەورەیە ستایش دهكهین. ئەم هێرشانه تەنها دژی هێزەکانی هەپەگە نییە، بهڵكو دژی هەموو هێزە کوردییەکانه و داگیرکردنی باشووری کوردستان ئامانجی سەرەکی ئهم هێرشانهیه. سهرتاسهری باشووری کوردستان ئامانجی ئەو هێرشانەن. هێرش دەکرێتە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد و بەهاکانی کوردستان، هەروەها ئەم هێرشانە دژی سەروەری عێراقیشە.

ئامانجیان کوشتنی ئێمەیە. دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کورد و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان (ئاشووری،سوریانی، كهلدانی و ئەوانی تر) لەسەر خاکی خۆیان ئازاد نەبن، دیل بن و وڵاتەکەیان داگیر بکرێت. سەد ساڵە دەوڵەتی تورکیا ناسیۆنالیزمی تورکی لەسەر لەناوبردنی گەلانی دیکە بنیات دەنێت.

دەوڵەتی تورکیا دژی بوونی کوردە، دژی کوردستانە. مەبەستی خۆی ناشارێتەوە، بە کردەوەی کولتووری و سیاسی و سەربازی هەڵوێستی خۆی نیشانی دەدات. دەوڵەتی تورکیا لە هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانیدا بە مەبەستێکی خراپەکارانە و پلان بۆ داڕێژراو دیمۆگرافیا و ژینگەی کوردستان دەکاتە ئامانج و لەناوی دەبات.

لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی تورکیا پشتیوانی حکومەتی بەغدای کرد لە هێرشی عێراق بۆ سەر کەرکوک، خورماتوو، خانەقین، شنگال و ناوچهكانی تری دهوروبهر.

لە هێرش و داگیرکارییەکانی داعش بۆ سەر کوردستان و بەتایبەت هێرشی سەر کۆبانێ، دەوڵەتی تورکیا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو و هاوکاری داعشی کرد.

دەوڵەتی تورکیا لە سهرهتاوه ههتا ئێستا  بەرامبەر بە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبهڕێوهبهری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستێکی شەڕانگێزانەی ههیه. ههر وهها له باشووری کوردستان زیاتر له سهدان بنکه وبارهگای سهڕبازی و ههواڵگری دامهزراندوه و ئهو بنکه وبارهگانه له دژی دهسكهوتهكانی گهلهكهمان به کار دههێنرێن.

ئێستا هێرشێکی گەورە لە ناوچەی مێتینا و زاپ و ئاڤاشین دەستی پێکردووە. دژی ئەم ئۆپەراسیۆنە گەورەیە، تا ئێستا، لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، ههڵوێستهكان لاوازن و کاردانەوەکان كێمن وەک چاوەڕوان دەکرا نییه. هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشێک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەسانی هاوکار لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی نزیک لێی، خهریكی چهواشهكاریین، دەیانەوێت دۆخهکە ئاسایی بکەنەوە و ڕاستییەکان بشێوێنن. ئەمە مهترسییهكی گەورەیە و ئەم ڕەفتارە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت. ئەم دۆخە نابێ وهك دۆخێكی ئاسیی ببینڕێت، دهبێت ئهم بێ دهنگییه بشكێنڕێت و کاردانەوەكان بەرامبەر داگیرکاری فراوانتر بكرێن. پێویستە هێزەکانی بەرخۆدان هەڵوێست و هاوکاری ئێمە لەگەڵ خۆیان ببینن.

 بە یەکڕیزی پتەو و پاڵپشتی دۆستانمان دەتوانین ئەم هێرشانە تێکشکێنین. دەوڵەتی تورکیا ئەوەندە بەهێز نییە، بە بەرخۆدانێکی نەتەوەیی دەتوانین دەسەڵاتیان تێکشکێنین.

لەم دۆخهدا دهبێت هەڵوێستێکی نەتەوەیی بههێز سەرهەڵبدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە هەموو هێزەکانی کوردستان هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر داگیرکاری و لە بەرزترین ئاستدا بێت. دهبێت بهرهیهكی بەرگری نیشتمانی لە دەوری بهرخۆدێران ئاوا بكرێت. هەڵوێستێکی یەکگرتوو دەتوانێت بێدەنگیی ئەکتەرە سیاسییە نێودەوڵەتییەکانیش بگۆڕێت.

ڕاوێژی دژی داگیرکەری بەپەلە و گرنگییهوه  ئهم داواكریانهی خوارهوه دهخاته بهر دهم خەڵکی کوردستان و جیهانی مرۆڤایهتی و دیموکراسی :

١- دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بەم هێرش و داگیاركارییه هەموو  دهسكهوتهکانی گەلی کوردستان لهناوبهرێت و جینۆساید ئەنجام بدات. ئێمەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، هەستیارین بەرامبەر بەم هەڵوێستە دڕندەیەی دەوڵەتی تورکیا، بە هەموو توانایەکمانەوە دژی ئەم هێرشە دەوەستینەوە و لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی کوردستان جێگە دەگرین.

٢- ناتەبایی ناوخۆیی کوردستان پێگەی بەرگریی وپاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان لاواز دەکات و زەمینە بۆ بەرەی دوژمنان خۆش دەکات. ئەمەش دوایین جار لە داگیرکردنی کەرکوک و خانهقین و شهنگالدا بینرا. بەڵام هاوپەیمانی ناوخۆ هێرشی دوژمنان دەشکێنێت و زەمینە بۆ سەرکەوتن خۆش دەکات، ئەمەش لە بەرگری و سەرکەوتنی کۆبانێشدا بینرا. کۆبوونەوە یەکێتی ناوخۆیی وەک مەرجی مانەوە دەبینێت و بانگەوازی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی دووبارە دەکاتەوە.

٣- پێویستە لە کوردستان  و لە دەرەوەی وڵات پشتیوانییەکی بەهێز  بۆ هێزی پاراستنی کوردستان بكرێت، هەروەها بە روحی پاراستنی کۆبانێ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان ڕابگیرێت. لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ئامانجەدا پێویستە کارێکی بەهێزی دیپلۆماسی هاوبەشی نهتهوهیی و نیشتمانی لە وڵات و دەرەوەی وڵات ئەنجام بدرێت.

٤- ئەو دۆخهی ئێمە تێیداین، دۆخێكه کە دەبێت لە هەموو شوێنێکدا بەرخۆدانێکی تەواو بکەین و لە بەرامبەر هێرش و کۆمەڵکوژیدا بە ڕۆحێكی یهكگرتوویی بەشداری له ههموو جالاكییهكان بکەین. لە کۆبوونەوەکەدا، دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، داوا لە کوردستانییان کرا شەو و ڕۆژ بە هەموو جۆرێك لە چالاکییەکاندا جێگەی خۆیان بگرن و لە تەنیشت هێزەکانی بەرخۆدان بوەستن و بەرخۆدانی گهوره لە هەموو شوێنێک بەهێز بکەن.

٥- کۆبوونەوەکە داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و هەموو خەڵکی ناوچەکە دەکات دژی ئەو هێرش و داگیرکاریانەی دەوڵەتی تورکیا بوهستن و سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان وهدهر نێن.

٦- کۆبوونەوەکە داوا لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق دەکات کە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا نەکات، ئەو ڕێککەوتنانەی دەروازە سنوورییەکان هەڵبوەشێنێتەوە کە لە سەردەمی سەدام لەگەڵ تورکیادا کراوە، ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان دهربڕێت، قەدەغەکردنی ئاسمانی عێراق بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕاگهیەنێت و  ڕێوشوێنی کردەیی بۆ چوونەدەروەی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سنوورەکانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بگرێتبهر.

٧- کۆبوونەوە داوا لە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی دەکات، هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، و شەرمەزاری بكهن.

٨- کۆبوونەوە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکات بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد.

٩- کۆبوونەوە داوا لە دۆستانی گەلی کوردستان و جیهانی دیموکراسی و به ویژدان بە گشتی دەکات و دەڵێت "لە شەڕەکانی کۆبانی و عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی، هەڵوێستێکی باشتان نیشانداوە، هیوادارین کە لەم شەڕەدا ههمان ههڵوێست نیشان بدهن. گەلی کورد پێویستی بە پشتیوانی ئێوەیە.

١٠- کۆبوونەوە داوا لە کوردستانیان و دۆستانی کوردستان دەکات مامەڵەی ئابووری لەگەڵ تورکیا ڕابگرن، بایکۆتی گەشتیاری تورکیا بکەن.

١١- ئێمە و وهك كهسایهتی  و نوێنەرانی گهلی كوردستانی ئامادەبووی ئەم کۆبوونەوەیە، هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕادهگەینین و شهرمازاری دهكهین و پشتیوانی خۆمان بۆ هێزەکانی پاراستنی کوردستان دووپات دەکەینەوە و دەڵێین "پاراستنی ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین پاراستنی هەموو کوردستانه"، هەموو تواناکانمان بەکاردەهێنین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشانه. جگە لەوەش ئێمە داوای هەمان هەڵوێستمان لە هەموو حزب و ڕێکخراو و دامەزراوە و تاکەکانی کوردستان و لە هەموو خەڵکی کوردستانە دەکەین.

 هـ . ب