ئەنجامنامەی کۆنفرانسی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی ئاشکرا کرا
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی پەیامدرا "شەڕ لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان، لکاندن و داگیرکارییە. گۆشەگیری دیارترین نیشانەی فاشیزمە. ڕێکخستنی بەهێز مسۆگەر دەکەین".
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی پەیامدرا "شەڕ لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان، لکاندن و داگیرکارییە. گۆشەگیری دیارترین نیشانەی فاشیزمە. ڕێکخستنی بەهێز مسۆگەر دەکەین".
مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە درووشمی "پێداگرین لەسەر ژیانی ئازاد و یەکسان، خۆمان ڕێکخراو دەکەین" لەنێوان ١٢-١٣ ی ئەیلول یەکەمین کۆنفرانسی ناوەندی لە ئەنقەرە ئەنجامدا و ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ئاشکرا کرد.
لە ئەنجامنامەکەدا ڕاگەیاندرا کۆنفرانسەکە کراوەتە دیاری بۆ ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت لەڕێگەی ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی و تاڵانکردنی سرووشت و کۆڵۆنیاڵیزمەوە دەسەڵاتی فاشیستی بپارێزێت، دەڵێت: "سیاسەتی شەڕ و داگیرکاری لە ڕۆژئاوا و هەرێمی فیدراڵی کوردستان نیشانەی ئەمەیە. شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا بە ژیانێکی نوێی بنیات نراوە. ئەو شەڕەی لە هەرێمی فیدراڵی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لکاندن و داگیرکارییە. کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران و چالاکوانانی ژن جارێکی دیکە ئەوە نیشان دەدات، ئەم شەڕە ئامانجی بێدەنگکردن و ترساندن و لەناوبردنی ژنانە. گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بوونە ئامانجی ئەو هێرشانە. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ هەموو ئەو هەڤاڵانەی ژنمان کە لە تێکۆشانی یەکسانی و ئازادیدا گیانیان لەدەستدا. ئێمە گەورەترین تۆڕی تێکۆشانی نێونەتەوەیی ژنان دروست دەکەین کە فشار بخاتە سەر دەوڵەت و دەسەڵاتە پیاوسالارەکانی جیهان".
هەروەها تیشک خراوەتەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جەختکراوەتەوە بەردەنگی ئاشتی لەم خاکانەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، شکاندنی گۆشەگیری واتای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە، دەڵێت: " دیسان پێداگری لەسەر ئەم شەڕە توندوتیژی دژ بە ژنان و کۆمەڵکوژی و هەژاری ژنان قووڵتر دەکاتەوە. ئێمە هێرشەکانی دەوڵەت بۆ سەر زمان و کەلتوور و گۆرانی و دروشمەکانی گەلی کورد قبوڵ ناکەین. بناغەی پارادایمی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن، ئەم بەرپرسیارێتییە دەخاتە سەر شانمان. لەسەر بناغەی ئەم هۆشیاریی و ئیرادەیە، ئێمە وەک ژنان ڕێکخستنمان فراوانتر دەکەین بۆ پاراستنی ئاشتی شکۆمەندانە لە دژی شەڕ، بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی مافەکان لە زیندانەکان و بۆ سەر ئازادیی هەڤاڵانی ژنمان لە زیندانەکان، بەهێزترین بزووتنەوەی ئاشتی دژی شەڕ دروست دەکەین".