یەنەکە پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا
ئەمشەو بەشێک لە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا کۆبوونەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەنەکە، وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا.
ئەمشەو بەشێک لە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا کۆبوونەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەنەکە، وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا.
لە هۆتێل ڕەشیدی شاری بەغدادی پایتەختی عێراق بە ئامادەبوونی پێنج ئەندامی یەنەکە، ئەندامێکی کریستیان و سێ ئەندامی عەرەب کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، تێیدا ڕێبوار تەها لەسەر پشکی یەنەکە وەک پارێزگاری کەرکوک، وە محەمەد حافز لە پشکی عەرەب بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە هەڵبژێردران .
پەدەکە و بەرەی تورکمانی و بەشێک لە ئەندامە عەرەبەکان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.