ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە یۆنان و مەقدۆنیا و ئیتاڵیا پشتگیریان کرد لە کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" کە دژی سزای لەسێدارەدانی ئێران لەسەر شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی، لەلایەن کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) دەستی پێ کردووە، هەروەها بانگەوازیان کرد بۆ پشتیوانی.
ئەسینا
ژنان لە کۆمەڵە جیاجیاکانی یۆنان کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و بڕیارەکەی ڕژێمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
ژنان پشتگیریان بۆ تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵات دووپاتکردەوە و داوایان کرد سزای لەسێدارەدان هەڵوەشێنرێتەوە.
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.
سکۆپیە
لە مەقدۆنیا ژنان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە سکۆپیە کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.
پانکارتی "ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی" و "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" بەرزکرایەوە و نامەیەکی کراوە خوێنرایەوە.
چالاکوانان پشتگیریان بۆ تێکۆشان دژی سزای سێدارە و دوژمنایەتی ژنانی دەوڵەتی ئێران دووپاتکردەوە، گوتیان: "درێژە بە بەرخۆدان دەدەین. دەنگتان دەگاتە مەقدۆنیا و ئێمەش لەگەڵتانین".
درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
تۆرینۆ
لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا گرووپێک لە پسپۆڕانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، پشتگیریان بۆ ژنانی کورد و ئێران دەربڕی دژی ڕژێمی دوژمنی ژنان، گوتیان: "داوا دەکەین پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەد کە ئێستە لەژێر ئەشکەنجەدان و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا، دەستبەجێ ئازاد بکرێن".