یەپەجە بڕیاری ڕاگرتنی چالاکییەکانیدا

یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری (یەپەجە) ڕایگەیاند بە بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە لە ١ی ئاداردا، دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات ڕاگەیەندرا، پابەند دەمێنینەوە.

یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری (یەپەجە) سەبارەت بە پڕۆسەی نوێ لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستی پێکرد، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەدا ئەم شتانە گوترا: "بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای ئەوەی دێت تێکۆشانمان دەربازی قۆناغێکی نوێ بووە."

یەپەجە گوتی: "بە هۆشیاری و ئیرادەیەکی مەزنەوە خاوەندارێتی لەم پڕۆسەیە دەکەین کە ڕێبەرێتیمان دەستی پێکرد، بۆ ڕای گشتیی ڕایدەگەیەنین کە تەواوی چالاکییەکانمان، بە دیسپلینێکی مەزنەوە بە پێی بڕیاری ئاگربەستی ١ی ئاداری ٢٠٢٥ لە لایەن پەکەکەوە ڕاگەیاندرا، جێبەجێی دەکەین."

هەروەها لە درێژە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "ئەم بڕیارە لە ڕێگەی ئازادیدا هەنگاوێکی ستراتیژیکە. ئەرکی هەموو هاوڕێیەکە ئەم پڕۆسەیە بەهێزتر بکات."

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ڕێبەرێتی و پارتەکەمان بە بەرپرسیارێتی بونیاتنانی داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان، پڕۆسەیەکی مێژووی بەڕێوەدەبات. بەم زانابوونە، هەموو یەکینەکانمان لەسەر بنەمای بانگەوازییەکەی پەکەکە چالاکییەکانمان ڕادەگرین. وەک یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری، بڕیاری ئاگربەست بە تەواوی جێبەجێ دەکەین و هەنگاوی ستراتیژیکی ڕێبەرێتیمان بە هەڵوێستێکی بە هێزەوە پێشوازی لێ دەکەین.

ئەم پڕۆسە بە دیسپلین، دڵسۆزی و هۆشیاری ڕێکخراوبوون لە چوارچێوەی هێڵی پارتەکەماندا ئاماژەی پێکردوە دەرۆین و بە پێی ڕوانگەی ڕێبەرێتیمان ڕێگەی ئازادی دادەڕێژینەوە.

لەسەر بنەمای ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی پاراستنی گەل، گرێدراوی دەبین، لە بەرانبەر هێرشە بێپچڕانەکاندا مافی خۆمانە وەلامی خۆپارێزی بدەینەوە."