بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە نەمام چێندرا
دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات و دەیان ژن بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار نەمامیان چاند.
دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات و دەیان ژن بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار نەمامیان چاند.
بە دەیان ژنی کانتۆنی فورات و دەستەی ژینگە بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ١٠٠ نەمامی بەڕوو لە گوندی منازی سەر بە شاری کۆبانێ چێندرا.
هاوسەرۆکی ژینگەی کانتۆنی فورات ئەلماز ڕۆمی گوتی: "هەموو ساڵێک بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت. ئەمساڵیش بە دروشمی 'بە فەلسەفەی ژنی ئازاد بەرەو سووریایەکی دیموکراتیک' دەستی پێکرد. ئەمڕۆش لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا لە گوندی منازی نزیکە ١٠٠ نەمام چێندرا."
وتیشی: "ڕۆژی ٨ی ئادار بەمجۆرە دەستی پێکرد. چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام درا. بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان سەوز بکەین و زیاتر جوانی بکەین، ئەم چالاکی نەمامە تاوەکو ڕۆژی ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت. پێویستە تەواوی ژنان بەشداری چالاکی نەمام چاندن بن. ڕۆژی ٨ی ئادار لە شەڕڤانی یەپەژە و هەموو ژنان پیرۆز دەکەم."
لە چالاکیەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرز کرایەوە.