ئاڵدار خەلیل: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە مێژووی هەرێمەکەدا هەڵدانەوەی پەرەیەکی نوییە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەکرد بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە مێژووی هەرێمەکەدا پەڕەیەکی نوێ کرایەوە و بۆ داهاتووی سووریا ئەنجامی گرنگ لەگەڵ خۆی دێنێت.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاڵدار خەلیل لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ  بانگەوازەییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ و پێشهاتەکانی سووریا کرد.

ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەدا ٢٧ی شوبات ڕۆژی ڕاگەیاندنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژێکی مێژووی بوو، مۆری خۆی لە جیهان دا و گوتی: "بەم بانگەوازە نەک تەنها لە کوردستان، لە تەواوی مێژووی هەرێمەکەدا پەڕەیەکی نوێ دەستی پێکرد. لەبەر ئەوەی لە ڕێباز، پارادایم و فەلسەفەی تێکۆشاندا گۆڕانکاری دروستبوو. بۆ بەدی هێنانی مافەکانی گەلی کورد و مافە دیموکراتیکەکان بانگەوازێکی مێژووی بوو.

لە سەدەی ٢١دا ٢٧ی شوباتی  ٢٠٢٥ بوو بە هۆی بونیاتنانی پەڕەیەکی نوێ کە پشتبەستووە بە فکری کۆمەڵگەی دیموکراتیکی مێژووی ئازادی کوردستان.

ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ ساڵ بۆ کۆمەڵگەی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک نوسی و تێکۆشا. تەڤگەری ئازادیش لەسەر ئەم بنەمایە زۆر تێکۆشا، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی ڕاگەیاندرا. تەنها ڕێبازی تێکۆشانی ئێستا نەگۆڕا، بە گشتی بە مانای گۆڕانکاری بنەڕەتی تێکۆشانە".

ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەدا بانگەوازێکی مێژووییە، بۆیە نەک تەنهاکاریگەری لەسەر هەرێمەکە دەبێت، بەڵکوو لە سەر ڕێکخستن و گەلیش کاریگەری دەبێت وئاسۆییەکی نوێی گۆڕانکارییە  و گوتی: "ئاسۆیەکی سیاسییە، ئاسۆیەکی تێکۆشانە، ئاسۆیەکی فەلسەفەیە کاریگەری لە تەواوی هەرێمەکە و جیهان دەکات. ڕێبەر ئاپۆ لە مێژوودا پەڕەیەکی نوێی کردەوە. بێگومان هێزە هەژموونخوازەکان و داگیرکەران دەیانەوێت ئەمە بۆ بەرەژەوندی خۆیان بەکاربێنن، بەڵام ئەو هێزانەی ئازادییان دەوێت ئەم دەرفەتە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربێنن و ئامانجەکەیان سەربخەن. تا ئێستا ڕێبازێکی تێکۆشان هەبوو، لێرەوە ڕێبازێکی نوێی تیکۆشان بەردەوامە.

بۆ نمونە تەڤگەری ئازادی کورد پێشتر دەیویست خۆی بە شێوەی چەکداری بپارێزێت و سیاسەتی لەناوبردن ڕاوەستێنێت. ئێستا دەیەوێت بە ڕێخکستنی کۆمەلگەی و تێکۆشانی دیموکراتیک بوونی خۆی بپارێزێت. هەربۆیە بەرپرسیارێتی هەندێک زیاتر بووە. لەو باوەڕەشدام تەڤگەری ئازادی کورد بۆ ئەمە ئامادەیە. فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ شتێکی نوی نییە، بەرهەمی دونیا بینییەکی زیاتر لە ٣٠ ساڵە و بۆ ئەمەش تێدەکۆشێت. ڕێبەر ئاپۆ پێش ئەوەی زیندانی بکرێت لە فکر و فەلسەفەی خۆیدا دەستی بە گۆڕانکاری کردبوو، لە ئیمراڵی ئەمە هەندێک قوڵتر بوویەوە. تەڤگەری ئازادی کوردیش لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوامبوو. بە تایبەتی دوای ساڵی ٢٠٠٤ تەڤگەری ویستی لە ناوخۆییدا گۆڕان و گۆڕانکاری بکات.

بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەختی زۆر نەبینرا، چونکە بناغەیەکی هەبووە. بۆ نمونە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٤ سالە نێو تێکۆشانی گۆڕان و گۆڕانکارییداین. پێش ١٠ ساڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕاگەیاندرا و لەوکاتە ئەزموونێکی مەزن بونیاتنرا. لەسەر ڕێ و ڕێبازی ڕێکخرابوونی کۆمەڵگە ئەزموونەکە بە دەستهێنرا.

گەر مرۆڤ سەرنج بداتە کارەکان لە گۆڕەپانی کەلتووری، زانستی و ڕاگەیاندن لە باکووری کوردستان، دەبینێت ئەمە بناغەیەکە. تێکۆشانی دیموکراتیک لە باکووری کوردستان ئەزموونێکی گرنگی بە دەست هێناوە. بە تێڕوانینم باکووری کوردستان بۆ ئەم بانگەوازە دەبێت بە وەڵامگۆ. پەکەکەش بەهەمان شێوە؛ خاوەن مێژووی بەرخۆدانە. بەم بانگەوازە ڕێ لەبەردەم تێکۆشانی دیموکراتیک کرایەوە."

سەبارەت بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵدار خەلیل هەڵسەنگاندنێکی بەمجۆرەی کرد:

"بێگومان لە لایەنی سیاسیشەوە ئەمە کاریگەری دەبێت. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین پارت پێکەوە خەبات دەکەن. پڕۆژەکەمان کە بە ساڵان لەسەر خەبات خۆی دەسپێرێت بە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک، ئازادی ژن و ئیکۆلۆژیک. ئەمە هەمووی بنەمای نەتەوەی دیموکراتیکە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەمیشە هێرش دەکات، هەروەها کاتێک دەمانەوێت پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتێکی دیکە دابنێین دەوڵەتی تورک دەستوەردان دەکات و دەیەوێت ڕێگری لێ بکات. هەوڵ دەدات ئاستەنگی بۆ تێکۆشانمان دروست بکات.

بەم بانگەوازییە پێش لە پاساوەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئاستەنگکردنی تێکۆشان لە باکوور و  ڕۆژهەڵاتی سووریا بگیرێت. عەفرین. سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکرد. نزیکەی سێ مانگە هێرش دەکاتە سەر تشرین و قەرەقۆزاق. بەم بانگەوازە دەتوانرێت ڕێ لەمە بگیرێت. دەمانەوێت لەگەڵ شام دیالۆگ بکەین دەوڵەتی تورک دەستوەردان دەکات و ڕێگری دەکات. دوای ئەم بانگەوازە پاساوی دەوڵەتی تورک بۆ دەستوەردان کۆتایی هات. پەیوەندیمان لەگەڵ هێزەکانی دەرەوە هەیە و دەڵێن کە دەیانەوێت هاوکاریمان بکەن. ئەگەر زۆرداری دەوڵەتی تورک لاببرێت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەنی سیاسیی و کۆمەڵگەییەوە بە ئاسانی کار بەڕێوەدەچێت."