گرووپێکی نوێ ئێشکگریی بەرخۆدانی تشرینیان گرتەئەستۆ

ئێشکگری بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین ٥٥ ڕۆژە بەردەوامە. گرووپێکی نوێی کانتۆنی جەزیرە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی تشرین" پێشوازییان لێ کرا و ئێشکگرییەکەیان گرتە ئەستۆ.

کاروانی گەل لە شارەکانی دێرک و چلاغا و ڕمێلان و گەرکی لەگی و کۆچەراتەوە بەرەو بەنداوەکە کەوتنەڕێ و گەیشتنە بەنداوی تشرین.

کاتێک کاروانی گەل گەیشتن، بەرخۆدەرانی حەسەکە و تەل تەمر و دەرباسیە و هۆل و شەدادی و تەل بەراک کە لە ٢٨ ی شوباتەوە لە بەنداوەکەن، بە جۆش و مۆراڵێکی مەزن و درووشمی "بژی بەرخۆدانی تشرین" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە" پێشوازییان لە کاروانەکە کرد و ژنان پانکارتی "٨ ی ئادار پیرۆز بێت"یان هەڵگرت.