بە دیمەن

"ڕاپەڕینی ١٢ ی ئادار بووە سەرەتای ڕووخانی ڕژێمی دەسەڵاتدار"

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جەزیرە بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدانی ڕاپەڕینی ١٢ ی ئاداری بیرهێنایەوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جەزیرە بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ١٢ ی ئادار لە شاری قامیشلۆ ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە یاریگای ١٢ ی ئاداری شاری قامیشلۆ بە بەشداری دانیشتووان و ئەندامانی دامەزراوەکان و تیمەکانی تۆپی پێ بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدانی ڕاپەڕینی ١٢ ی ئاداری ٢٠٠٤ یادکرانەوە و دووپاتکرایەوە، ڕژێمی بەعس هەوڵیدا لەنێوان پێکهاتەکانی هەرێمەکەدا، بەتایبەت گەلانی کورد و عەرەب فیتنە بنێتەوە.

هەروەها جەختکرایەوە، ڕاپەڕینی ١٢ ی ئادار بووە سەرەتای ڕووخانی دیواری ترس و ڕووخانی ڕژێمی دەسەڵاتدار، خوشک_برایەتی گەلانی هەرێمەکە ڕێگەی لە فیتنە گرت.