تەقینەوەکەی دێرزۆر سێ کوژرا و ٢٠ برینداری لێکەوتەوە

دوێنێ ئێوارە تەقینەوەیەك لە شار بوكەمالی سەر بە دێرەزوور ڕوویدا، لە ئەنجامدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ كەسی دیكەش برینداربوون.

بە گوێرەی میدیا عەرەبییەکان؛ دوێنێ ئێوارە ٣ی شوبات لە شارۆچكەی بوكەمالی سەر بە دێرەزوور ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ـی دیكەش بریندار بوون. ئاماژەشییان بەوەکردووە تا ئێستا ڕوون نییە چ لایەنێک هێرشەکەی ئەنجام داوە.

سەرچاوەکان باسییان لەوەشکردووە، لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەكەوە درووستبوو كۆنترۆڵكرا و بریندارەكانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.