سۆهر: لە ماوەی٢٤ کاتژمێردا ١١کەس کوژراون

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ(سۆهر) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ کەس کوژراون.

ئاماری سۆهر

بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ کەس لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کوژراون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە؛ بە هۆی تەقینەوەی مین بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەکانی دیمەشقدا ٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی ئەلیانیەی باشووری پالمیرا کوژراون. هەروەها لە گوندەکانی باشووری قونەیترا منداڵێک بەهۆی تەقەمەنییەوە پاشماوەی مینەوە گیانی لەدەستدا.

هەروەها لە شاری حەرەستا کەسێک کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕفێندرابوو، تەرمەکەی لە گوندەکانی دیمەشق دۆزرایەوە. دەکەوتووە بە فیشەک کوژراوە. هەروەها تەرمی کەسێکی دیکە کە پێشتر ڕفێندرابوو لە گوندی بێرین لە حەما دۆزرایەوە.

هەروەها لە گوندەکانی باکووری حەلەب کە لەژێر داگیرکاریی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدایە، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ ڕزگارکردنی دیلێک بە سەر زیندانێکدا دەدەن و شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوژرا.

هەروەها بریندارێکی هێرشەکەی سەر نوێژخوانانی شاری حەیلانی حەما گیانی لە دەستدا. وە لە شاری ئیدلیب کەسێک لە کاتی یاریکردن بە تفەنگی ڕاوکردن گیانی لەدەستدا.