پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاریی نوێیان تۆمار کرد
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیر لە ئیمرالی بە مەبەستی دیدار داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیر لە ئیمرالی بە مەبەستی دیدار داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە؛ ئیبراهیم بیلمەز، عمران ئەمەکچی و سوزان ئاکیپا بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکانیان دیدار ئەنجام بدەن، داواکاری نوێیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها پارێزەران بەهەمان مەبەست داوکاری دیدار و کۆبوونەوەیان لە گەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمرالی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، تۆمار کرد.