بنەماڵەی زیندانیان بانگەوازیان لە هەمووان کرد لەدەوری پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە
مەد تواد_فەد بانگەوازی لە هەمووان کرد لەدەوری بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی کرد.
مەد تواد_فەد بانگەوازی لە هەمووان کرد لەدەوری بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆی کرد.
فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتگیری یاسایی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی میزۆپۆتامیا (مەد تواد_فەد)، دەربارەی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەندامانی بەشێک لە ڕێکخراو و کۆمەڵەکان بەشداربوون، هاوسەرۆکی مەد تواد_فەد پنار ساکیک تەکین ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ڕایگەیاند بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" گرنگییەکی مێژوویی هەیە.
لەم بارەیەوە گوتی: "بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ گرنگییەکی مێژوویی هەیە، دەیەوێت لەمیانی پێشهاتە نەتەوەییەکان و شەڕەکانی هەرێمەکەدا هاوسەنگییەکی نوێ بڕەخسێنێت و پێشەنگایەتی تێکۆشانی دیموکراسی بکات. لەڕێگەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە، داوای ژیانێکی دیموکراتیکی لە گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە کرد".
هەروەها جەختی کردەوە، بانگەوازەکە لە جەوهەردا بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکە هەموو ناسنامەکان بتوانن بە ئازادی تێیدا بژین و مافەکانیان بپارێزن، گوتی: "لەژێر کاریگەری شەڕ و وێرانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمەکەدا، هەموو لایەنەکان کاریگەربوون. هەموو گەلانی هەرێمەکە هیوای ئاشتییەکی نوێیان هەیە، بۆیە لە دژی مەرگ، فەلسەفە و پێداگرییەکە لەسەر ژیان. ئێمە پشتگیری لە بانگەوازی سەدەی بەڕێز ئۆجالان دەکەین. پێویستە بەم هۆشیارییەوە بجووڵێینەوە و دەبێت هەرچی بکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی بدەین. نزیکەی چل ساڵە شایەتحاڵی شەڕین، ئێمە وەک مەد تواد_فەد و کۆمەڵەکەمان و نوێنەر و بنەماڵەکانمان، پشتگیری لە بانگەوازی سەدە دەکەین. داوا دەکەین بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت، ئێمە دەزانین پاراستنی ئاشتی لە تێکۆشان زەحمەتترە. بۆیە بانگەواز لە هەمووان دەکەین لەدەوری ئەم بانگەوازە یەکبگرن".