ئۆپراسیۆن لە ئیزمیر؛ ٥ کەس دەستبەسەرکران

راگەیەندرا کە لە ئیزمیر لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا پێنج کەس کە سەرۆکی ئەسەپەی ئیزمیر کەریم ئاڵتنماکاس و ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (تۆپ) دیدار گوڵ-یشیان لەناودابوون دەستبەسەرکران.

لە ئیزمیر لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) لەو شارە کەریم ئاڵتنماکاس و ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (تۆپ) دیدار گوڵ و سێ کەسی دیکە دەستبەسەرکران. ناوی ئەو سێ کەسەی دیکە کە دەستبەسەر کراون بەم جۆرەیە: گوڵستان ئۆڵگون، ڤەزەن ئۆزئۆگڵو و یاشار ئاسڵان دەستبەسەرکان.

زانرا کە ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بە 'هاوکاریکردنی رێکخرا' تۆمەتبارکراون.

هـ . ب