یەپەسە لە ناوەندی ئاگری لە دژی زرێپۆشێکی سەربازی چالاکی ئەنجامدا
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسەی شەهیدانی گلێداخ لە ناوەندی شاری ئاگری لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسەی شەهیدانی گلێداخ لە ناوەندی شاری ئاگری لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
بە پێێ ڕاگەیەنراوەکەی یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسەی شەهیدانی گلێداخ، شەوی ٤ی نیسان لە کاتژمێر ٢١:٣٠ لە دژی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورک بە مۆلۆتۆف چالاکییان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بە مۆلۆتۆف زرێپۆشێکی سەربازی کرایە ئامانج."
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسە دیمەنی چالاکییەکەی بڵاوکردووەتەوە. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت کە زرێپۆشەکە ئاگر دەگرێت.
یەکینەکانی تۆڵە سەندنەوەی یەپەسە ڕایگەیاند ئەو چالاکییە بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لە دایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا."
ک-ش